ژنێکی ئەفغانی لە تورکیا لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

زارین مەردانی ژنێکی ئەفغانی کە چووبوو بۆ کۆکردنەوەی قارچک لە ناحیەی گۆبۆک لە ئەنقەرە، بە مردوویی دۆزرایەوە و هاوسەرەکەی و کەسێکی دیکەش لە پەیوەندی لەگەڵ ڕووداوەکەدا دەستگیرکران.

ئەنقەرە

 

ژنێکی ئەفغانی بە ناوی زارین مەردانی کە لە گەشتەکەی بۆ کۆکردنەوەی قارچک لە ناوچەی گۆبۆک لە ئەنقەرە نەگەڕاوەتەوە، دوێنێ شەممە ١١ی ئایار بە کوژراوی دۆزرایەوە.

 

دانیشتوانی ناوچەکە تەرمی ژنە ئەفغانییەکەی زارین مەردانی دۆزیەوە و پۆلیس ئاشکرایکرد لە ئەنجامی تەقەکردن لە سەری گیانی لەدەستداوە، لە پاشان تەرمی ئەو ژنە گواستراوەتەوە بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری بۆ پشکنینی جەستەی.

 

ڕووداوەکە لە ناحیەی گۆبوک لە ئەنقەرە ڕوویداوە، هەروەها زارین مەردانی کە هاوسەرگیری لەگەڵ شوانێکی ئەفغانی کردبوو بو ناوی "ن، م، م".

 

"ن، ی"، کە لە هەمان کێڵگە لەگەڵ "ن، م، م" کار دەکات، تۆمەتبارەکەی دیکەی ڕووداوەکە، ئاشکرا کرا ڕەوانەی دادگا دەکرێن و ڕێکاری دادوەری لە دژی دەستیپێکردووە.