نانەواخانەی ژنان لە عەفرین و شەهبا بووەتە سەرچاوەی ژیان
لە شەهبا، نانەواخانەی ژنانی عەفرین و شەهبا کە لەلایەن نووسینگەی هاوکاری عەفرین-شەهبا کراوەتەوە، بووەتە سەرچاوەی ژیانی کۆچبەرانی عەفرین.
حەسنا محەمەد
شەهبا- لە ناوچەی کۆچدا لە شاری شەهبا بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ خەڵک و بژێوی ژیان، نوسینگەی هاوکاری عەفرین-شەهبا نانەواخانەیەکی بەناوی ژنانی عەفرین و شەهبا کردەوە، ١٥ کەس، لەناویاندا پێنج ژن، لەو نانەواخانەیەدا کار دەکەن، ئەمە یەکەم جارە کە پڕۆژەیەک بەناوی نانەواخانەی ژنان لە شەهبا ئەنجام دەدرێت، ڕۆژانە ٦ هەزار کیسە نان ئامادە دەکرێت، هەموو هەفتەیەک ٣٨ هەزار کیسە نان دروست دەکرێت و بە نرخێکی گونجاو دابەش دەکرێت، بەڕێوەبەران و کرێکارانی نانەواخانەکە بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.
"هاوکاری گەل دەکرێت"
زەینەب موراد، بەڕێوەبەری نانەواخانەی ژنانی شەهبا-عەفرین، باسی لە ئامانجەکانی کرد بە کردنەوەی نانەواخانەکە لە بارودۆخی کۆچبەرییدا و وتی: ئەم شوێنە لەلایەن هاوکارییەوە کراوەتەوە و ژنان و پیاوان تێیدا کار دەکەن، ئامانجی ئێمە لەم پڕۆژەیەدا ڕەخساندنی هەلی کارە بۆ خەڵک، بەتایبەتی بۆ ژنان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان، لە ئێستادا ٥ ژن کار دەکەن، بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا زیاتر دەبێت بۆ پشتگیریکردنی ژنان، نانی نانەواخانە بەسەر خەڵکدا بە نرخێکی کەمتر بۆ دابینکردنی پێداویستیەکان دابەش دەکرێت، چونکە ئێمە لە دۆخێکی کۆچداین. کردنەوەی نانەواخانەیەک لە کۆچدا ئاسان نییە، بەڵام ئیرادەی کۆچبەرانی عەفرین گەورەترە.
"نانەواخانەکە بووە بە سەرچاوەی ژیانمان"
زەینەب حەسەن، کارمەندی نانەواخانەکە، ئاماژەی بەوەکرد، نانەواخانەکە بووەتە سەرچاوەی ژیان و بژێوی خێزانەکەی و وتی: کۆچبەری عەفرینین و لە شەهبا نیشتەجێ بووین، بە درێژایی ساڵەکانی کۆچ چەندین زەحمەتی ژیان دەبینین، کارکردنم لە نانەواخانە دەرفەتێکە بۆ بژێوی خێزانەکەم و بەهێزکردنی ئابووریم وەک ژنێک، سوپاسی ئەو هاوکارییە دەکەین کە ئەم دەرفەتەیان بۆ ڕەخساندووین و ڕێگەیان پێداین کار بکەین، لە نانەواخانەکەدا، ژنان و پیاوان بە ڕۆحێکی یەکسان کار دەکەن و یارمەتی یەکتر دەدەن، دەمانەوێت لە داهاتوویەکی نزیکدا کارەکانمان بەهێز بکەین، زۆر دڵخۆشین کاتێک کارەکەمان یارمەتی گەل دەدات.