لە دەرسیم ٥ ژن دەستگیرکران
لە ناوچەی قسلەی ناوەندی دەرسیم، ٥ ژن، لەناویاندا تۆرون دیلزی تەمەن ٧١ ساڵ، لە هێرشی سەر ماڵاندا دەستگیرکران.

ناوەندی هەواڵ
لە ناوچەی قسلەی ناوەندی دەرسیم، ماکبولە ناکیش، ئەمینە و ئەیلەم سورگەچ، تۆرون دیلزی تەمەن ٧١ و کچەکەی بەناوی ئۆزلەم دیلز چاکماک لە ناوچەی لە کاتی هێرشەکانی ماڵەوە لە دەرسیم دەستگیرکران.
ڕاگەیەندراوە کە تەندروستی تۆرون دیلز باش نییە و هۆشی لەسەر خۆی نییە.
ئەو ٥ ژنە بە بیانووی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" و "هاوکاریکردنی ڕێکخراوێک" دەستگیرکراون.