لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٨ ژن لە تورکیا کوژراون

ژنان خۆیان ئامادە دەکەن لە ٨ی ئادار بۆ مافەکانیان بچنە مەیدانەکان، بەڵام لە ماوەی ڕۆژێکدا ٨ ژن لەلایەن پیاوانەوە لە شارەکانی تورکیا کوژران و ژنێکیش بە سەختی بریندار بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە توندوتیژی دژ بە ژنان لەم ساڵانەی دواییدا زیادی کردووە. بە تایبەتی دوای کشانەوە لە ڕێککەوتنی ئیستەنبوڵ، توندوتیژی دژی ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە، بە نزیکبوونەوە لە ٨ی ئادارو لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٨ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، ژنێکیش بە سەختی بریندار بوو.

 

کوشتنەکان بەم شێوەیەن:

ژنێک بە ناوی نەسیم گۆلی ئەفغانستانی لەلایەن ئەو پیاوەی هاوسەرگیری لەگەڵ کردووە بە ناوی محەمەد ئیسماعیل حەبیبی لە ناوچەی پاموکاڵی دەنیزلی کوژرا.

 

ئۆزلەم چانکایا، ژنێکی خەڵکی ناوچەی ئەلیاغای ئیزمیر، لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئەحمەد چانکایا  کە ماوەیەک بوو لێی جیابووەووە بە چەقۆ کوژرا.

 

لە چەکمیکۆی ئەستەنبوڵ، ژنێک بە ناوی ئەمین ئولکو ئاراز بە چەک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.

 

لە ئەکیازیا ساکاریا، هاتون ئەکرەم ئەسلان، لەلایەن پیاوێکەوە بە ناوی عەلی ڕیزا ئەسلان کوژرا کە لە پرۆسەی جیابوونەوەدا بوو.

 

لە بورسا، ژنێک بە ناوی توبا ئاتەشچی لەلایەن پیاوێکەوە کوژرا بە ناوی مورات دەمیر کە ساڵێک لەمەوبەر جیابووەوە.

 

سەڤیلای کارلی، کە لە پەندیکای ئیستەنبول دەژیا، لەلایەن پیاوێکەوە بە چەقۆ کوژرا بە ناوی ئومیت کارلی کە پێنج ساڵ لەمەوبەر لێی جیابووەووە.

 

قاسیم ئ. تونا، کە لە سامساتای سەمسور هاوسەرگیری کردبوو، لە لایەن هاوژینی خوشکی هاوژینەکەی خۆیەوە کوژرا.

 

لە ئەدەنە، ژنێک بە ناوی نورسەلی لە لایەن پیاوێک بە ناوی ئۆکتای د کە لێی جیابووەووە لە شوێنێکی کاردا ویستی بیکوژێت، بەڵام بە سەختی بریندار بوو، لە نەخۆشخانە چارەسەر دەکرێت.