تۆمەت خرایە پاڵ ڕوحا ئیمانی و فیروزە سوڵتان محەمەدی

ڕوحا ئیمانی و فیروزە سوڵتان محەمەدی دانیشتووی شاری کرمان، بانگهێشتی لقی ٥ی لێکۆڵینەوەی ئەو شارە کران و تۆمەتبار کران.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕوحا ئیمانی و فیروزە سوڵتان محەمەدی، هاوڵاتیانی بەهایی دانیشتووی شاری کرمان، کە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون، بانگهێشتی لقی ٥ی لێکۆڵینەوەی دادگای گشتی ئینقلابی کران و بە "پڕوپاگەندەی بەهایی و ڕێوشوێنی پەروەردەیی" و "دژی شەریعەتی ئیسلام بوون" تۆمەتبار کران.

 

ڕوحا ئیمانی و فیروزە سوڵتان محەمەدی لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢دا دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەیان و بۆ زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرمان گواسترانەوە. لە کاتی دەستگیرکردنیاندا، هێزە ئەمنییەکان ماڵی ئەو دوو هاوڵاتییە بەهاییەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر بەشێک لە کەلوپەلی تایبەتی ئەواندا گرتووە، لەوانە مۆبایل و لاپتۆپ و کتێبی پەیوەندیدار بە ئایینی بەهایییەوە.

 

ئەم دوو هاوڵاتییە بەهاییە دواجار دوای ١٧ ڕۆژ دەستبەسەرکردنیان لە ٢١ی کانوونی یەکەمدا بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەن بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی دانیشتنەکان ئازاد کران.

 

جێی ئاماژەیە ڕوحا ئیمانی پێشتر پێشینەی گرتن و زیندانیکردنی هەبووە.