فەرمانداری یەکینەکانی دژە تیرۆر ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی هەڵسەنگاند

قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لە بەشی پەنابەران دوای سێ ڕۆژ کۆتایی هات، فەرمانداری یەکینەکانی دژە تیرۆر "YAT" ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەی هەڵسەنگاند.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- هێزەکانی سووریای دیموکراتیک "قەسەدە" و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە پیشەنگایەتی فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنییان لە کامپی هۆل لە کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستپێکرد و گەڕان و پشکنین لە بەشی پەنابەران کۆتایی هات و ئۆپەراسیۆنەکە لە بەشەکانی دیکەدا بەردەوامە.

 

لەو بەشەدا ئاڵای چەتەکانی داعش و جلوبەرگی منداڵانی ئەشبال ئەلخلاف و چەتەکان و بۆمب و مین و چەندین شتی دیکە دەستیان بەسەردا گیرا، هەروەها چەند بەڵگەنامەیەک لەسەر چەکەکانی وەک تانک، فڕۆکە، PCK و چەندین چەکی دیکە دۆزرانەوە، کە نیشانەی ئەوەیە پەروەردە لەسەر چی دەکەن و چۆن هیوا بۆ خەونەکانیان دەخوازن لە داهاتوویەکی نزیکدا، لە هەمان کاتدا، لە ڕۆژی دووەمدا، هەوڵیاندا چادرەکان کە زانیاریەکانیان نوێ دەکەنەوە و زانیارییەکانیان بەدەستدەهێنن، بسوتێنن.

 

سەبارەت بە قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی کە لە ٢٧ی کانوونی دووەم لە بەشی پەنابەران لە کامپی هۆڵ دەستیپێکرد و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، چاڤرێ کۆبانێ، فەرماندەی یەکینەکانی دژە تیرۆر-YAT بۆ نوژنها دوا.

 

"ژنانی داعش هێزێکی تیرۆریستی نوێ دژی جیهان ئامادە دەکەن"

چاڤرێ کۆبانێ تیشکی خستە سەر ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی و وتی: لێرەدا ژنانی داعش هێزێکی نوێ دروست دەکەن بۆ داهاتووی داعش و زیندووبوونەوەی لە ناوچەکەدا و دەبنە منداڵی ئەشبەل ئەلخلاف، ژنان هەڕەشە لە ژنان لە ناوچەکە و جیهاندا دەکەن بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی داعش، ئەمە لە ڕێگەی نەوەی نوێی بیرۆکەکانی توندڕەوییەوە ئەنجام دەدرێت لە کامپی هۆل کە بووەتە ئەکادیمیایەکی ئایدۆلۆژی توندڕەو، کامپی هۆل بۆ جیهان خەتەرییەکی جدییە.

 

"ئەو ئامێرانەی ژنانیان پێ ئەشکەنجە دراون دەستیان بەسەردا گیرا"

چاڤرێ کۆبانێ باسی له وەکرد هێزەکانیان له ماوەی سێ رۆژدا دەستیان بەسەر چەندین کەلوپەلدا گرتووه و وتی: ژمارەیەک لەو ئامێرانەی کە دەیانەویست خراپ بەکاریان بهێنن و هێرشیان پێبکەنە سەر هێزەکانی پاراستن دەستیان بەسەردا گیرا، تەقەمەنی وەک بۆمب و مین کە دەیانویست کوشتنی لە دژی هێزەکانمان پێ ئەنجام بدەن، هەروەها زنجیری ئاسنین کە ژنانی پێ ئەشکەنجە دەدرا دەستیان بەسەردا گیرا، منداڵەکان نیشانەیان دەگرتەوە کە سەری ئێمەی پێ ببڕن، بیر لەوە بکەنەوە ئەم منداڵانە ئێستا وان  دەبێت سبەینێ چۆن دەبن؟ ئەو ژنانەی کە نایانەوێت بەردەوام بن لە ئایدۆلۆژیای توندڕەوی داعش لە لایەن ژنانی توندڕەوەو دەستگیر دەکرێن و ئەشکەنجە دەدرێن و دەکوژرێن.

 

"مەترسیدارترین ژنەکان دەستگیر دەکرێن"

چاڤرێ کۆبانێ لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند ئەو ئۆپەراسیۆنەی بۆ ئامانجە بەئامانجکراوەکان دەستیپێکردووە بەردەوام دەبێت و وتی: لەگەڵ پەرەسەندنی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ئەو ئامانجانەی دیاری کراون دەستیان بەسەردا دەگیرێت و ئەو ژنانەی کە کوشتنیان ئەنجامداوە دەستگیرکراون، بۆ کەمکردنەوەی مەترسی ئەو چەتانە لە شارەکانمان و جیهان بە گشتی، ئۆپەراسیۆنەکە بە پێشەنگایەتی یەپەژە بەردەوامە.