پزیشکان: زیادبوونی بەکارهێنانی چاودێری پێست لەلایەن منداڵانەوە مەترسیدارە

کۆمەڵەی بەریتانی بۆ پزیشکی پێست هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی چاودێری پێست بۆ منداڵان دەکات و پزیشکان ئاماژە بەوەدەکەن کە مەترسیدارە.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی بەریتانی بۆ پزیشکی پێست هۆشداری دەدات لەوەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی چاودێری پێست بۆ منداڵانی تەمەن ٨ ساڵان و خوارتر لەوانەیە کێشەی پێستیان ببۆ دروست بکات.

 

ئاماژە بەوەکراوە، زۆرێک لەو دەرمان و کرێمانە پێکهاتەی چالاکی زیانبەخشیان تێدایە، پڕۆفۆلیتەرەکانی تێدایە وەک ترشی ئەلفا و بێتا هایدرۆکسی و ڕێتینۆڵی ڤیتامین-ئەی کە تەنها بۆ گەورەکان بەسوودن.

 

ئەوەخراوەتەڕوو، ناوەڕۆکی چاودێری پێست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سنووردار نییە و زۆرێک لە ڤیدیۆکانی ڕۆتینی ڕۆژانە ملیۆنان بینەر ڕادەکێشن، چەندین ئەکاونتی تیک تۆک بەکارهێنانی بەرهەمە زیانبەخشەکان بە منداڵان نیشان دەدات.

 

پیشک تێس ماکفێرسۆن، پسپۆڕی پزیشکی پێست وتی: گرنگە منداڵان زانیاری وەربگرن نەک زانیاری هەڵە دەربارەی چاودێری پێست، زۆرێک لەو بەرهەمانە بەرهەمی دژە پیربوونن، لەوانەیە بۆ پیربوون گونجاو بێت، بەڵام بۆ منداڵان گونجاو نییە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ منداڵێک کە ئێکسیما یان پێستی هەستیاری هەیە، لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەی گەورە.

 

پزیشک تێس ماکفێرسۆن کە نوێنەرایەتی کۆمەڵەی بەریتانی پزیشکی پێست دەکات،  نیگەرانە دەربارەی "پاکەتی پێشنیارکراو"، کە زۆرجار ڕووناک و ڕەنگاوڕەنگە و بۆیە سەرنجڕاکێشە بۆ منداڵان.