ژمارەی ئەو تەرمانەی لە کەناراوەکانی ئەنتالیا دۆزرانەوە بووە ٥ کەس کە ژن و منداڵن

لە ماوەی چوار ڕۆژدا تەرمی ٥ کەس لە کەناراوەکانی ئەنتالیا دۆزرانەوەو گواستراونەتەوە بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری، یەکێکیان ژن و ئەوانی دیکەیان منداڵن.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٢٠ی کانوونی دووەم، لە گەڕەکی چەنگەر لە ناوچەی ماناڤگاتای ئەنتاڵیا تەرمێک دۆزرایەوە، دوای پێشکەشکردنی زانیاری بۆ پاسەوانانی کەنار دەریا و تیمەکانی تەندروستی گواستراونەتەوە بۆ شوێنەکە، تەرمەکان کە ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە و ڕەگەزیان نەزانراوە، دوای لێکۆڵینەوەی یەکەم ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادوەری ئەنتاڵیا کراون.

 

دوو ته رمی دیکه دۆزرانەوە

دوای ٣٠ خولەک لە ڕووداوەکە، ڕاگەیەندرا کە تەرمەکە لە کەناری گەڕەکی دەنیزکەند دۆزراوەتەوە کە ٤٠ کیلۆمەتر لە گەڕەکی چەنجەرەوە دوورە، تیمی لێکۆڵینەوە تەرمەکەیان ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادوەری ئەنتاڵیا کرد، لەوێ هیچ ناسنامەیەک نەدۆزراوەتەوە و ڕەگەزەکەی نەدۆزراوەتەوە.

 

لە کەناراوەکانی گەڕەکی کادریە لە ناوچەی سەریک، هاوڵاتیان بەرپرسانیان ئاگادارکردەوە لە دۆزینەوەی تەرمی ژنێک، ئەو تیمەی کە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە تەرمی ژنەکەیان بردە پەیمانگای پزیشکی دادوەری ئەنتاڵیا، تەرمەکە کە گەمان دەکرێت مەرڤە شەڤال ئەڵماس بێت، کە ١٢ ڕۆژ لەمەوبەر لە ئەنتاڵیا ونبوو، بڕیاردرا تاقیکردنەوەی دی ئێن ئەی لە خێزانەکەی وەربگرن.

 

ژمارەی تەرمەکان گەیشتە ٥ تەرم

لە بەیانی ڕۆژی ١٧ی کانوونی دووەم، تەرمی منداڵێک لە کەناری کۆناکلی دۆزرایەوە کە ڕەگەزەکەی نەزانراوە، هەمان ڕۆژ تەرمی منداڵێکی کە دۆزرایەوە، ژمارەی ئەو تەرمانەی لە کەناراوەکانی سەریک و ماناڤگات و ئالانیا دۆزراونەتەوە لە ماوەی 4 ڕۆژدا بووە ٥ تەرم.

 

دەربارەی ئەو تەرمانەی دۆزراونەتەوە هیچ لێدوانێک نەدراوە

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، پیاوێک بە ناوی ئالپ کیلینج ئەم زانیارییانەی لە هەژماری دیجیتاڵی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و وتی: چەند ڕۆژێکە ئەوەی دەیڵێم نەبووەتە ڕۆژەڤ، ئەمڕۆ تەرمێکی دیکە دۆزراوەتەوە، هیچ کەسێک ئەمە بە جدی وەرناگرێت، چەند ڕۆژێکە تەرمەکان بەبێ دەست و سەرو لاشەی منداڵان بە پارچەیی دۆزراونەتەوە، لە ١٧ی کانوونی دووەم، تەرمێک بەبێ سەر لە کەناری ماناڤگات دۆزرایەوە. ڕۆژێک دواتر، کچێکی تەمەن ١٠  ساڵ لە ئالانیا دۆزرایەوە، کە دۆزینەوەی ٥ تەرم لە ماوەی چوار ڕۆژدا ڕووداوێکی ئاسایی نییە، هیچ سەرکردەیەکی سیاسی یان ڕۆژنامەنووسێک هیچ لێدوانێک یان وتارێکیان لەسەر ئەم بابەتە لە وڵاتەکەمان نەنووسیوە، نازانم ئەم بابەتە پەیوەندی بەو پرسانەوە هەیە یان نا. بۆچی تەرمەکان لە دەوروبەری کەنارەکان دۆزرانەوە دوای ڕووداوەکەی ئەپستێن؟

 

ئالپ کیلینج دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە وتی: دەزگاکانی بڵاوکردنەوە دەستیان کردووە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ. کاتێک بینیم، زۆر دڵخۆش بووم. هیوادارم بە زووترین کات لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان و لایەنە سیاسییەکانەوە ڕاگەیەندراوێک بڵاو بکرێتەوە.