تاژێ: کۆنفرانسی ئەڵمانیا پیلانێکە دژی کۆمەڵگەی ئێزدی

ئەمڕۆ لە ئەڵمانیا کۆنفرانسێک لەژێر ناوی ئاشتەوایی نێوان ئێزدی و موسڵمانان 'پێکەوە ژیان' بەڕێوەدەچێت، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدیش بە توندی ئەم کۆنفرانسەی ڕەتکردەوە و داوای کرد کەس بەشداری ئەم کۆنفرانسە نەکات.

شەنگال

 

حکومەتی ئەڵمانیا بە هاوکاری لەگەڵ پەدەکە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کۆنفرانسێک بە ناوی "پێکەوە ژیان" بۆ ئاشتەوایی ئێزدی و موسڵمانان بەڕێوەبرد و زۆرێک لە دامودەزگا و ڕێکخراوە ئێزدییەکان کاردانەوەیان بەرامبەر ئەم کۆنفرانسە هەیە و ڕایدەگەیەنن، کە بەشداری کۆنفرانسەکە ناکەین.

 

 ڕیهام حەجۆ، وتەبێژی تەڤگەری ئازادی ژنانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە شەنگال رایگەیاند، بەشداری ئەم کۆنفرانسە ناکەن، ناشزانن کۆنفرانسەکە لەلایەن کێوە بەڕێوە دەچێت و پیلان و مامەڵە کردنەوە بە کۆمەڵگەی ئێزدییە و لە دژی ئیرادەی گەلی ئێزدییە.

 

ڕیهام حەجۆ وتیشی: ئێستا هەمووان دەزانن کێ ئەو فەرمانەی بەسەر ئێزدییەکان سەپاندووە، ئەوەی فەرمانی ئەنجامدا داعش بوو، ئەوەشی بووە هاوکار و ڕێنیشاندەر ئەوانە بوون کە بەرخۆدانیان نەکرد و ڕایانکرد و شەنگالیشیان بێ پارستن بەجێهێشت، پێشمەرگەی پەدەکە بوون، لایەکی دیکەشی بێباکی دەوڵەت و حکومەتی عێراق بوو، ئەمڕۆش دەبینین هاوپەیمانەکانی ئەو سەردەمە ئێستا دژی ئیرادەی ئێزدییەکانن کار دەکەن و درێژەدان بەو فەرمانە دەدەن.

 

"مەبەست لە ڕێککەوتنەکە بێبەشکردنی مافی کۆمەڵگەی ئێزدییە"

ڕیهام حەجۆ سەرنجی بۆ ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم ڕاکێشا و وتی: یەکێک لەو خاڵانە ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەمە، وەک پێکهاتەیەکی ئێزدی و ژنانی ئێزدی، بۆچی ڕێککەوتنەکەمان ڕەتکردەوە؟ لەبەرئەوەی زۆر لایەن لە ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەمدا بەشدارییان کرد، لەوانە حکومەتی عێراق و پەدەکە لەژێر ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە حکومەت نییە، جگە لە ئێزدییەکان، ئەو ڕێککەوتنە لەسەر ئێزدییەکان کرا و ئێمەش لە ڕۆژی یەکەمدا ڕێککەوتنەکەمان ڕەتکردەوەم لە دژی ڕێککەوتنەکە، ماندووبوون و بەرخۆدانێکی زۆرمان لە شەنگال بەڕێوەبرد، مەبەست لە ڕێککەوتنەکە بێمافی کۆمەڵگەی ئێزدییە، ئەوان هەوڵ دەدەن کۆمەڵگە بگەڕێننەوە بۆ دۆخی پێش ساڵی ٢٠١٤، ناڕوونییەکی زۆر لە هاوپەیمانی و ڕێککەوتنەکەدا هەیە، بۆ نموونە پێکهاتەی ئێزدی لەگەڵ کێ ڕێککەوتنەکە واژۆ دەکات.

 

"هیچ کێشەیەک لە نێوان ئێزدی و عەرەبدا نییە"

ڕیهام حەجۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هیچ کێشەیەک لە نێوان ئێزدی و عەرەبدا نییەم با بڵێین هەندێک کەس یان عەشیرەت لە داعشدا جێگەی خۆیان گرتووە، ئێمە لێپرسینەوە لەو کەس و عەشیرەتانە دەکەین، کێ لەو کۆنفرانسەدا نوێنەرایەتی داعش دەکات؟ پێدەچێت ڕێککەوتنێک بکرێت و ئەو لایەنەی خۆی حەشارداوە پەدەکە بێت، پەدەکە دەیەوێت خۆی بێتاوان بکات، بەهۆی فەرمانەوە گوناهەکانی بشواتەوە، دەیەوێت لە ڕێگەی کۆنفرانسەوە خۆی لەو هاوکاری و خیانەتەی لە ٣ی ئاب ئەنجامیدا بشوات، ئێمە ئەم کۆنفرانسە ڕەتدەکەینەوە و ئەوانەی بەشداری دەکەن وەک هاوبەشی فەرمانەکە دەبینین.