ڕەمزیە محەمەد: کۆمەڵگە لە بەرامبەر هێرشەکان بێ وەڵام نابێت
ڕەمزیە محەمەد، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا، تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئاماژەی بەوەکرد، لە هەموو بوارەکانی خەبات و ڕێکخستن و کۆمەڵگە و ژنان، وەڵامی داگیرکارییەکان دەدەنەوە.
ڕۆناهی نودا
قامیشلۆ- لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە، دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چڕتر کردووەتەوە و لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ەوە جارێکی دیکە هێرشی کردووەتە سەر ژێرخانی ناوچەکە، لە ١٥ی کانوونی دووەم، خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بەو هێرشانە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ٧٣ جار هێرشی کردووەتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
ڕەمزیە محەمەد، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا، باسی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردو ئاماژەی بەوەکرد، چەندین ساڵە دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەیەوێت کۆمەڵکوژی لە دژی گەلی ناوچەکە ئەنجام بدات، بە تایبەتی لەم دواییانەدا، دەوڵەتی تورکیا کە لەلایەن حکومەتی ئاکەپە-مەهەپەوە سەرکردایەتی دەکرێت، هێرشی قورسی بۆ سەر ژێرخانی هەرێمەکانمان ئەنجام داوە، لەو هێرشانەدا، شوێنەکان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و ئەو شوێنانەی کە گەل تێیدا دەژین، لەلایەن هێرشەکانەوە دەکرێنە ئامانج.
"دەیانەوێت لە ڕێگەی هێرشەکانەوە خۆبەڕێوەبەری تێکبشکینن"
ڕەمزیە محەمەد ڕایگەیاند، نەتەوە-دەوڵەت هێرش دەکاتە سەر سیستمی خۆبەڕێوەبەری و وتی: گەل سیستمی خۆبەڕێوەبەری خۆی بنیاد نا، ئیرادەی گەل و ئیرادەی ئەنجوومەن و سیستمەکەی، توانی ببێتە دەنگی گەل، هەتا دێت وەی هێرشەکان بۆ سەر گەل توندتر دەبن و هەڕەشەکان زیاتر دەبن، سیستمی خۆبەڕێوەبەری لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەواندا ناگونجێت، بۆیە دەیانەوێت لە ڕێگەی هێرشەوە خۆبەڕێوەبەری تێبکشێنن.
"ئامانجیان کۆچپێکردنی گەلە"
ڕەمزیە محەمەد ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی هێرشەکان کۆچپێکردنی گەلەو وتی: کاتێک هێرشێک بۆ سەر نەخۆشخانەکان ئەنجام دەدرێت، واتە ئەو شوێنانەی کە هاوڵاتی تێدایە، شوێنی ئاسایش و پاراستن هەیە، منداڵەکانی گەل ئەو شوێنانە دەپارێزن، دەوڵەتی تورک ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر ئەو ناوچانە، چونکە زۆر باش دەزانین کە ئامانجی دوژمن چۆڵکردنی ناوچەکە و کۆچپێکردنی گەلە، لە هەمان کاتدا دەیەوێت لە ڕێگەی شەڕی تایبەتەوە بەردەوامی بە شەڕ بدات.
"بە بێدەنگیی پشتیوانی لە دەوڵەتی تورک دەکەن"
ڕەمزیە محەمەد ئەوەشیخستەڕوو، بەرخۆدانی گەل بە چالاکی و خەباتیان لە هەموو ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی هێرشەکان جێگای شانازییە، هێزەکانی ڕوسیا و ئەمریکا لە سنوورەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەتوانن هێرشەکە بوەستێنن، بەڵام باش دەزانین کە ئەوان دەسەڵاتی زیاتر و ڕەزامەندی زیاتر دەدەن بە دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەو هێرشانە، ڕوسیا و ئەمریکا بە بێدەنگی پشتیوانی لە دەوڵەتی تورک دەکەن.
"هەرێمەکانمان ئازاد دەکەین"
لە کۆتایی قسەکانیدا ڕەمزیە محەمەد وتی: وەک کۆنگرەی ستار بە ناوی هەموو ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نیشانی دەدەین کە خەباتمان تا کۆتایی زیاد دەکەین و دەڵێین نەخێر بۆ ئەم هێرش و هەڕەشانە، وەک گەل توانیمان شۆڕشێک دروست بکەین کە شۆڕشەکەمان لەلایەن ژنانەوە پێشەنگایەتی کرا، لە شۆڕشەکەماندا سەرکەوتوو بە پێشەنگایەتی ژنان سەرکەوتوو بووین، هێرش و هەڕەشەکانی ئێستا لەناودەبەین و داگیرکاری لەناودەبەین. هەرێمەکانمان ئازاد دەکەین ئێستا گەلەکەمان بە ئاشتی لە خاکەکەی خۆیدا دەژی، دەڵێین نەخێر بۆ کۆچ، تا هێرشەکان زیاتر بن، پەیوەندییمان لەگەڵ خاکەکەمان زیاتر دەبێت، ئەمڕۆ و ئێستا و سبەینێ لە هەموو بوارەکانی خەبات و ڕێکخراو و کۆمەڵگە و ژنان، وەڵامی داگیرکاری دەدەینەوە ئەوانەی پشتیوانیمان دەکەن گەل و شەڕڤانەکانمانن، بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" سەرکەوتوو دەبین.