ئەو ڕۆژنامەنووسانەی هەواڵی کوشتنی ژینا ئەمینییان بڵاوکردەوە ئازادکران

نیلوفەر حامیدی و ئیلاها محەمەدی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە هەواڵی کوشتنی ژینا ئەمینییان ڕایانگەیاند دوای ١٧ مانگ لە دەستگیرکردن ئازادکران.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ١٤ی کانوونی دووەم، ڕۆژنامەنووسان نیلوفەر حامیدی و ئیلاها محەمەدی کە هەواڵی کوشتنی ژینا ئەمینییان لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی ڕژێمی ئێرانەوە ڕاگەیاند، دەستگیرکران، دوای ١٧ مانگ ئازاد کران.

 

ئەو ڕۆژنامەنووسانە کە لە زیندانی ئەڤین دەستگیرکرابوون، بە کەفالەتی ١٠ ملیۆن تمەنی ئێرانی ئازاد کران و خەڵک بە پەرۆشییەوە پێشوازییان لەو دوو ڕۆژنامەنووسە کرد.