١١٣ کەس لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستبەسەر کران

حکومەتی تورکیا لە ٣٢ شاردا هێرشی کردە سەر ماڵان و ١١٣ کەسی دەستبەسەر کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیاندا دەوڵەتی تورکیا لە ٣٢ شاری باکوری کوردستان و تورکیا هێرشی کردە سەر ماڵان، ئەوانیش، عەدەن، سەمسور، ئاگری، ئاماسیا، ئەنقەرە، ئەنتالیا، ئایدین، بالیکەسیر، چەولیگ، ئامەد، دیلۆک، جولەمێرگ، هاتای، ئیدر، مەرەش، کاستامۆنو، قەیسەری، کلیس، کۆنیا، مەلاتیا، مانیسا، ماردین، مێرسین ، موگڵا، موش، عوسمانییە، ساکاریا، سێرت، سێواز، شرناخ، دەرسیم و وانن.

 

پۆلیس لەو هەڵکوتانانەدا تا ئێستا ١١٣ کەسی دەستبەسەر کرد و ئەگەری زیادبوونی ژمارەی دەستگیرکراوەکانیش هەیە.

 

ڕاگەیەندراوە کە ئەو کەسانە بە تۆمەتی "بەشداری لە چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە و سەرچاوە داراییەکانی" دەستگیر کراون و براونەتە بارەگای پۆلیسی شارەکە.