"هیچ منداڵێکی ئۆتیزم لەوی تر ناچێت"

ئاشنا عومەر، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی شین بۆ ئۆتیزم ئاماژە بەوەدەکات هیچ منداڵێکی ئۆتیزم لەیەکتر ناچن و هەندێکیان کێشەی فێربوونیان هەیە لەگەڵ ئۆتیزمەکەی کە ئەمەش پڕۆسەی فێربوون درێژ دەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاشنا عومەر، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی شین بۆ ئۆتیزم لە نووسینێکیدا بە ناونیشانی "هیچ منداڵێکی ئۆتیزم لەوی تر ناچێت" ئاماژەی بە کۆمەڵێک خاڵ کردووە کە دەرخەری ئەوەیە هەموو منداڵێکی ئۆتیزم لەیەکتر ناچن و جیاوازی لە نێوانیان هەیە.

 

نووسیویەتی: زۆربەیان ئەم کێشانەیان هەیە کە دەبێتە هۆی ڕێگری لە فێرکردن ئەگەر چارەسەر نەکرێت .

 

- کێشەی هەستەوەری ،لاوازی یان زۆر هەستیاری هەستەوەرەکانی.

-کێشەی خەو کە زۆرینەی منداڵان هەیانەو کە کاردەکاتە کارکردن لە ڕۆژدا لەگەڵی .

- کێشەی ڕەفتاری دووبارەو یەکڕێچکەیی کە کار dەکاتە سەر فێرکردنی چونکە دانانیشێت لەجەلسەی تاک .

 

-هەندێکیان کێشەی فێربوونیان هەیە لەگەڵ ئۆتیزمەکەی کە ئەمەش پڕۆسەی فێربوون درێژ دەکاتەوە کە جار هەیە ٣-٥ ساڵ ڕاهێنانی دەوێت بە بەردەوامی، هەندێک جار گەڕانەوە هەیە واتە ئەوەی فێر کراوە بیر دەچێتەوە بۆیە دەبێت کار لەسەر جێگیرکردنی توانستەکان بکرێت بەبەردەوامی.

 

- هەندێک حاڵەتی ئۆتیزم ٢٥ یان صەرعیان لەگەڵە یان زۆری جوڵە یان کەمی تەرکیز ئەمەش ڕاهێنان گرانتر دەکات، لێرە ناوتریت ئۆتیزم و فرەجوڵە، بەڵکو دەڵێن ئۆتیزم کە فرەجوڵەی لەگەڵ بێت، یان ئۆتیزم و گەشکەی لەگەڵ بێت، چونکە ئەو حاڵەتانە بە ڕێژەیە کاتێک ئۆتیزمەکە گرفتە سەرەکیەکە بێت فرە جوڵەکە کەمتر دەوتریت ئۆتیزم و فرەجوڵەی لەگەڵە وەک مصاحبە دێت حاڵەتی دووەمی .

 

-کێشەی فێر نەبوونی تەوالێت کە تەمەنیشی گەورەیە ئەمەش پەیوەندی زۆری بە کێشەی هەستەوەری هەیە، هەندێک جار هەستی ناوەکی کە تایبەتە بە هەستکردن بە پڕ بوونی میزەڵدان لاوازە.یان هەست کردن بە تێری یان برسێتی، ئەمە کێشەکانن کە هاوتەریبن لەگەڵ کێشە سەرەکیەکانی حاڵەتی ئۆتیزم .