دەزگای هەرێمیی ئێران سزای زیاتر لە شەش ساڵ زیندانی بەسەر چالاکوانێکی مافی مرۆڤدا سەپاند

کەلالە وەتەندۆست، یەکێک لە پارێزەران لە دەسەڵاتی دادوەری و چالاکی ناسراوی مافی ژنان لە شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ٦ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٠ ڕۆژ زیندانی سزادرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دەسەڵاتدارانی ئێران بە دەرکردنی سزای توند و درێژخایەن، هێشتا لە هەوڵی ترساندنی ئەو کەسانەدان کە ناڕەزایەتی دەربڕدەبڕن بەرامبەر بە سیاسەتی سەرکوتکەرانە، بە تایبەت ئەوانەی لە زیندانەکانیدا ڕاگیراون و سزای ئارەزوومەندانە بەسەریاندا دەسەپێنێت.

 

لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم" و "هەڵسوکەوت دژی ئاسایشی نەتەوەیی" و "سەر بە ئۆپۆزسیۆن" بوون سزای ٦ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٠ ڕۆژ زیندانی بەسەر پارێزەر و چالاکی مافی ژنان، کەلالە وەتەندۆست سەپاند.

 

کەلالە وەتەندۆست بە یەکێک لە پارێزەرە سەرەکییەکانی دەسەڵاتی دادوەری و یەکێک لە چالاکوانە دیارەکانی بواری مافەکانی ژنان لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دادەنرێت، ڕۆژی ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە سەردەمی شۆڕشی "ژن،ژیان، ئازادی"دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کرا و لە ١٩ی مانگدا بە کەفالەتی دارایی تا تەواوبوونی ڕێکارەکان ئازاد کرا.