هاوپه‌یمانی ژنانی كوردستان ڕەخنە لە شێوازی توندی بانگەشەی هەڵبژاردن دەگرێت
هاوپه‌یمانی ژنانی كوردستان ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ئاماژە بە شێوازی توندی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات و دەڵێن: له پێناو به‌رێوه‌چوونی ههڵبژاردنیێكی هێمن و شارستانی و زامنی كوردستانێكی ئارام، پێویستە زمانی نەرم بەکاربهێنرێت.
ناوەندی هەواڵ
هاوپەیمانی ژنانی کوردستان لە بارەی شێوازی توندی بانگەشەی هەڵبژاردن لە نێوان لایەنە سیاسییەکان، ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "ئه‌م زمانه زبر و ناشارستانیه دووره له كه‌لتووری خه‌ڵكی كوردستان به سەرجهم پێكهاته‌كانیه‌وه، زمانی شیرینی كوردی دهوڵەمهنده به وشه‌ی جوان پر مانا بۆ ره‌خنه‌گرتنی بوونیادنه‌ر"
دەقی ڕاگەیەندراوی هاوپەیمانی ژنانی کوردستان؛
هاوپه‌یمانی ژنانی كوردستان له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و خه‌مخۆری به‌رانبه‌ر به پاراستن و ئارامی هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانی و ناره‌زایی خۆمان ده‌رده‌برین به‌رانبه‌ر به‌و شێوازه تونده‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن كه له لایه‌ن به‌شێك له لیسته‌كانه‌وه كه تیایدا زمانی زبر و توند و هه‌ره‌شه ئامێز و ناشارستانی به‌كاردێت.
ئه‌م شێوه له زمانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن مه‌ترسی زیاتربوونی ناكۆكی نێوان هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان و قووڵبوونه‌وه‌ی زۆنه‌كان هه‌یه، هه‌روه‌ها ره‌نگه ببێته كولتوورێك له هه‌موو بۆنە و یاد و بانگهشەی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا به‌كار بێت و بگوێزرێته‌وه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو.
ئه‌م زمانه زبر و ناشارستانیه دووره له كه‌لتووری خه‌ڵكی كوردستان به سەرجهم پێكهاته‌كانیه‌وه، زمانی شیرینی كوردی دهوڵەمهنده به وشه‌ی جوان پر مانا بۆ ره‌خنه‌گرتنی بوونیادنه‌ر.
له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا كه له لایه‌ك فشار و مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان هه‌یه، لەلایەکیتر شەڕ و پێکدادانی وڵاتانی دەوروبەر کە لە ناوچەکەدا روودەدات، دوور نیە پروشکی بگوازرێتەوە بۆ ناوچەکەمان بەتایبەت عیراق و هەرێمی کوردستان.
هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی پێویستی به گوتارێكی سیاسی و به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌وتۆ هه‌یه، كه جه‌خت له به‌هێزكردنی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و باشتركردنی بارودۆخی ئابووری و بژێوی خه‌ڵك، سه‌روه‌ری یاسا و نه‌هێشتنی توندوتیژی و جیاكاری دژ به ژنان، خستنه‌گه‌ری تواناكانی ژنان و گه‌نجان، پاراستنی ژینگه و دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان هه‌یه، نه‌وەکوو گوتاری رق و كینه و زمانی زبر، كه به ئاراسته‌ی هاندان بێت بۆ دووركه‌تنه‌وه له یه‌كتر و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ری براكوژی، كه گه‌لی كوردستان باجی زۆری قورسی ئه‌و قۆناغانه‌ی داوه و نامانه‌وێ دووباره بێته‌وه.
لەگەڵ ئەوەشدا دەمانەوێت سوپاسی پاڵپشتی پارتە سیاسیەکان و خەڵکی کوردستان بکەین، لە بەرانبەر رێزگرتنیان لە کاندیدە ژنەکان، تاوەکو ئێستا ژنانی کاندید ڕووبەڕووی ناوزراندن نەبوونەتەوە، بە بەراورد لەگەڵ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی رابردوو، گۆڕانکاری گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، جێگەی سوپاس و پێزانینە.