لە ئەستەنبوڵ چالاکییەک دژی سزای لەسێدارەدان لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران ڕێکخرا

لقی ئەستەنبوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ "ÎHD" کاردانەوەی بەرامبەر بە لەسێدارەدانی ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی، چالاکی مافی ژنان لەلایەن ئێرانەوە نیشاندا.

ناوەندی هەواڵ

 

لقی ئەستەنبوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ "ÎHD" لە بەردەم باڵوێزخانەی ئێران، سزای لەسێدارەدانی بەسەر ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی، چالاکوانی مافی ژنان شەرمەزار کرد.

 

دایکانی شەممە، ئەرەن کەسکین، هاوسەرۆکی گشتی کۆمەڵەکە، موسا پیرۆغڵو، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی (م.ی.ک)ی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" زۆرێک لە داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ بەشداری چالاکییەکە بوون.

 

"سێدارە بووەتە پراکتیزەی ڕۆژانەی ڕژێم"

بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەکە لەلایەن ئەرەن کەسکین، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ خوێندرایەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕژێمی ئێران زۆر پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ و بەتایبەتی لەسێدارەدان ئەنجام دەدات، وتی: بەتایبەت دوای کوشتنی ژینا ئەمینی و چالاکییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، لەسێدارەدان بوو بە کارێکی ڕۆژانە، ڕاگەیاندنەکانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا بە هەستیاری نزیکی ئەم بابەتە نابنەوە، هۆکاری ئەو سزایانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو کەسانە ئەندامی تەڤگەری سیاسی کوردن.

 

"لە سێدارەدان تاوانە"

ئەرەن کەسکین داوای هەڵپەساردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی کرد و وتی: وەک بەرگریکارانی مافی مرۆڤ دەمانەوێت دەسەڵاتدارانی تورکیا لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە ڕێگری لەو بڕیارانە بکەن، داوا لە هەموو خەڵک دەکەین دژی سزای لەسێدارەدان بێنە دەنگ، داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین؛ لە سێدارەدان تاوانێکە کە دەوڵەت ئەنجامی دەدات و کۆتایی پێبهێنن.

 

 دوای بەیاننامەکە، چالاکییەکە کۆتایی هات