تەندروستی جیهانی: ساڵانە گیان لەدەستدان بەهۆی گەرما بەرز دەبێتەوە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، ساڵانە ڕێژەی گیان لەدەستدان بە گەرما بەرزدەبێتەوە، بە تایبەت لەم ساڵانەی دواییدا ڕێژەکە بەرز بووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواو کردارەکانی دەستی مرۆڤ، پلەی گەرما لە جیهاندا بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت، سەرەڕای هۆشدارییەکان تا ئێستا نەتواندراوە بەر بە گۆڕانی کەشوهەوا بگیرێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ کردووە بە ڕادەیەک گەیشتووەتە دۆخی گیان لەدەستدان.

 

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا تایبەت بە گیان لەدەستدان بەهۆی گەرماوە ئاماژەی بەوەکردووە، ساڵانە گیان لەدەستدان بەو هۆیەوە زیاد دەکات بە تایبەت لە ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ ڕێژەکە زیادی کردووە.

 

ڕێکخراوەکە ئاشکرای کردووە، رێژەی گیان لەدەستدان لە ساڵی ١٩٧٩ بۆ ملیۆنێک کەس ٠.٥ بوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٢ ڕێژەکە بۆ دوو بەرزبووتەوە.