ژمارەی ئەو کەسانەی بە ناچاری لە ڕەفەح کۆچ دەکەن ٨١٠ هەزار کەسی تێپەڕاند

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢ هەفتەدا ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ناچاربوون لە ڕەفەحەوە کۆچ بکەن، ٨١٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

ناوەندی هەواڵ

 

دەزگای فریاگوزاری و کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی نزیک، لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، فەلەستینییەکان بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە ناچاربوون لە ڕەفەحەوە کۆچ بکەن.

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هیچ شوێنێکی ئاسایش لە غەززەدا بوونی نییە، "کاتێک خێزانەکان ئاوارە دەبن، ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە،  خەڵک ناچارن هەموو شتێک بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی شوێنێکی سەلامەت بدۆزنەوە"، لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە زیاتر لە ٨١٠ هەزار فەلەستینی ناچاربوون لە ڕەفەحەوە، کە لە ژێر هێرشەکانی ئیسرائیلدایە بەرەو ناوچەکانی دیکەی غەززە کۆچیان کردووە و ئاگربەستیش داوا کراوە.

 

سوپای ئیسرائیل هۆشداری لە چۆڵکردنی بەشێک لە گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح، کە فەلەستینیەکان تێیدا نیشتەجێن، داوە و

ڕۆژی ١٠ی ئایار ڕایگەیاند کە بڕیاری "فراوانکردنی ڕووبەر"ی هێرشە زەمینیەکانی ڕەفەحی پەسەند کردووە.