شێوەکارێک: با وێنەکانم ببنە هیوایەک بۆ هەمووان

ئارزو سەفایی، شێوەکار لە تاران پێشەنگایەکی تایبەتی خۆی کردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، دەیەوێت وێنەکانی ببێتە هیوای هەمووان و وتی: بۆ ئەوەی خۆم لە لایەنی تاریکی ژیان و بێزارییەکان دوور بکەمەوە، خۆم دایە دەست هەستەکانم.

شەبنەم تەوەکولی

 

تاران- پێشەنگای تایبەتی ئارزو سەفایی لە ڕۆژانی ١٦-٢٠ی شوبات لە گەلەری گۆیا لە تاران بەڕێوەچوو، ئارزو سەفایی، خوێندکاری دوا قۆناغی وێنە وتی: حەزی من بۆ وێنە لە منداڵییەوە دەستی پێکردووەو کاتێک گەورە بووم، بڕیارم دا لەم بوارەدا پەروەردە ببینم.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، خوێندنی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی سۆر لە تاران تەواوکردووەو وتی:  وێنەکانم لەو کاتەدا زۆر جیاواز بوون لە وێنەکانی ئێستا، لەو کاتەدا، من کێشە کۆمەڵایەتییەکان و لایەنە تاریکەکانی ژیانم وەک ڕەخنەیەک لە کۆمەڵگە وێنا دەکرد و حەزم دەکرد ئەم لایەنە تاریکە نیشان بدەم.

 

"دەمەوێت بە تابلۆکانم دڵخۆشی دەرببڕم"

ئارزو سەفایی ئاماژەی بەوەشکرد دوای ئەوەی هاوسەرگیری کرد ماوەیەک لە خەبات وەستا وتی: دوای ئەوەی کچەکەم هانا لەدایک بوو، ژیانم ڕەنگاوڕەنگ بوو، هانا لەو بارودۆخەی کۆمەڵگەدا گەورە بوو، لە ناوچەیەکدا کە دەیتوانی هەواڵی خراپ ببیستێت، منیش دەمویست ئەوە بگۆڕم بۆ ئەو، لەبەر ئەوە بە کێشانی بولوبول و گوڵ ئەم وزە نەرێنیەم گۆڕی، پەیوەندی من و گوڵەکان لە منداڵییەوەیە، تەنانەت لە سروشتدا لە کاتی بەتاڵدا ئەو وێنانەم دەکێشا خەڵک دڵخۆش دەکەم بە تابلۆکەم، خۆم دایە دەستە هەستەکانم.

 

"پێویستە ژنان ئەو شتانە ئەنجام بدەن کە هەست دەکەن گەشەی پێدەکەن"

ئارزو سەفایی لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد، زۆربەی خەڵک بەهۆی بارودۆخی سەختەوە خەونەکانیان شکاندووە و وتی: لەبەرئەوەی مرۆڤێکی هیواخوازم دەمویست ئەم دڵخۆشییە بڵاو بکەمەوە،  با وێنەکانم ببنە هیوایەک بۆ هەمووان ئەوە ڕاستە کە بەرپرسیارێتی زۆر هەیە بۆ ژنان، بەڵام من ڕێگا بۆ خەڵک دەکەمەوە بۆ ئەوەی ئەوە بکەن کە هەست دەکەن بەرەوپێش دەچن و من ئەمە دەکەم و کچەکەم فێر دەکەم.