لە ژێر بۆردوومانی بەردەوامدا؛ دانیشتوانی قامیشلۆ بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکان خۆپیشاندانیان کرد

لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تا ئەم ساتە، سەدان کەس لە دانیشتووانی قامیشلۆ لە میانەی خۆپیشاندانێکدا ئەو هێرشانەیان شەرمەزار کرد کە کاریگەرییان لەسەر خەڵکی مەدەنی هەبوو.

قامیشلۆ

 

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بۆردوومانە ئاسمانی و زەمینییەکان لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٦ شوێنی ناوچەکەی گرت و ژێرخان و دامەزراوە خزمەتگوزاری و ئابوورییەکان کرانە ئامانج و ئەمەش زیانی ماددی بێشوماری بەجێهێشت و بووە کوژرانی ٥ کەس لە ڕیزەکانی هێزەکانی حکومەتی شام و برینداربوونی ٦ هاوڵاتی، هەروەها کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی بیدەنگە.

 

ئەمڕۆ ١٥ی کانوونی دووەم، گەلی قامیشلو لە جەزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیایان بۆ سەر ناوچەکە شەرمەزار کرد و جەختیان لەوە کردەوە، ئەوانەی بەرژەوەندییان لەگەڵ تورکیا هەیە لە بەرامبەر هێرشەکان بێدەنگن.

 

ئاماژەیان بەوەکرد، پلانە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ئاشکرایەو هەوڵدەدات زەوییەکانی دیکە لە ڕۆژئاوا داگیر بکات، وتیان: بەڵام ڕێگەی پێ نادەین پلانەکانی خۆی لەسەر خاکەکەمان جێبەجێ بکات بە ئامانجکردنی ژێرخانەکان نابێتە هۆی کۆچ و تەنانەت ئەگەر ئێمە بەبێ ئاو و کارەبا بمێنینەوە، وەک خاوەنی زەوییەکە دەمێنینەوە و ناڕۆین.

 

خەبات عومەر هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیای شەرمەزار کردو وتی: داگیرکەر لە ڕێگەی بەئامانجکردنی ژێرخانەوە هەوڵدەدات ئابووری هەرێمەکە بشکێنێت دوای ئەوەی گەل توانیان بیاندی بنێن، چونکە لە هێز و ئیرادەی ئەم گەلە دەترسێت، بەرگەی برسێتی و تینوویەتی دەگیرن و خاکەکەمان جێناهێڵین.