هونەرمەندێک بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان گۆرانییەک بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی دیاری ژن، کیژان ئیبراهیم خەیات، بۆ ٨ی ئادار گۆرانییەک بڵاودەکاتەوە

ناوەندی هەواڵ

 

کیژان ئیبراهیم خەیات، هونەرمەندی گۆرانیبێتژ، نوێترین گۆرانی بەناوی "با وەکخۆم بم" لە ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنان بڵاودەکاتەوە.

 

دەربارەی پەیامی گۆرانییەکەی ئاماژەی بەوەکردووە، پەیامی بەرهەمەکە ئازادی مرۆڤ بەگشتی و مافی ژنانە بە تایبەتی، هەروەها گۆرانیەکە، بە هەردوو زمانی کوردی و هۆڵەندی تۆمارکراوە، لە ئاواز و تێکستی کیژان خۆیەتی.