فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنانی ئوچان سوپورگ دەستیپێکرد
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنانی ئوچان سوپورگ لە نێوان ٢٧ی ئایار تا ٤ی حوزەیران لە ئەنقەرە بە دروشمی 'ژنانی بێهاوتا، چیرۆکی بێهاوتا' بەڕێوەدەچێت.

ئەنقەرە
ەکەمین فێستیڤاڵی ژنانی تورکیا، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژنانی ئوچان سوپورج، بۆ ٢٨هەمین جار بەڕێوەدەچێت. فێستیڤاڵەکە کە لە نێوان ٢٧ی ئایار تا ٤ی حوزەیران لە ئەنقەرە بە دروشمی 'ژنانی بێهاوتا، چیرۆکی بێهاوتا' بەڕیوەدەچێت.
فێستیڤاڵەکە بە مەراسیمێکی گەورە لە بالەی ئۆپێرا دەوڵەتی ئەنقەرە لە شەوی ٢٧ی ئایار دەستپێدەکات، کە لە نێوان ٢٨ی ئایار تا ٤ی حوزەیران لە سەنتەری ڕۆشنبیری کۆماری سەدەی شارەوانی ئیتیمسگوت و سینەمای کاڤاکلیدەر کوڵت لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، ٤٤ فیلم لە ٢٩ وڵاتەوە نمایش دەکرێت.
شەوی کۆتایی فێستیڤاڵەکە، ٣ی حوزەیران، لە سینەمای کوڵت کاڤاکلیدەر بەڕێوەدەچێت. هەر لەو شەودا یەکێک لە فیلمەکانی بەشی 'هەر یەکێکیان ڕەنگێکی جیاوازە' خەڵاتی FIPRESCI (فیدراسیۆنی ڕەخنەگرانی نێودەوڵەتی فیلم)ی پێدەبەخشرێت.