فشاری خواردن بەسەر زیندانیانی مانگرتوودا جێبەجێدەکرێت

چوکورۆڤا توایدەر ڕایگەیاند، بەهۆی مانگرتن لە خواردن لە زیندانی باڵای ئاسایشی ماناڤگات لە ئەنتاڵیا، خواردن بەسەر زیندانییەکاندا سەپێدراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

مانگرتن لە خواردن لە ٢٧ی تشرینی دووەم بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ١٠٤ زیندان دەستیپیکرد لە ١٠٦ زیندان بەردەوامە.

 

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی چوکورۆڤا بۆ یارمەتیدانی خێزانی زیندانییەکان و سزادراوان "TUAY-DER" ئەو زیندانییانەی کە بەردەوامن لە مانگرتنیان لە خواردن لە زیندانی ئاسایشی باڵای ئەنتاڵیا "YGC"، کاتێک ئەوان دەچن بۆ ڕێڕەوەکە، لەلایەن پاسەوانەکانەوە سووکایەتییان پێ دەکرێت و پێیان دەڵێن "تۆ تیرۆریستیت، مەڕۆ بۆ ڕێڕەوەکە".

 

ڕاگەیەندراوە کە پاسەوانەکان زبڵ و خاشاک لە ژوورەکانی زیندانییەکان کە لە مانگرتن لە خواردندان بەتاڵ دەکەن، کاتێک زیندانییه کان سکاڵایان لێ ده که ن، ده ڵێن: "بێده نگ بن، مافی قسه کردنتان نییه".

 

ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو زیندانییانەی کە بەردەوامن لە مانگرتن لە خواردن، لە زیندانی تاکەکەسی داندراون و ناچارکراون خواردن بخۆن، ڕووبەڕووی توندوتیژی دەروونی بوونەتەوە بۆ شکاندنی چالاکییەکانیان و هەڕەشەی زیندانیکردنی تەنیایان لێکراوە.