فریاکەوتنی ئێران: بەهۆی هێرشەکانەوە نزیکەی ٤٥٠ ژن و منداڵ کوژراون

سەرۆکی فریاکەوتنی ئێران ئاشکرای دەکات لە سەرەتای جەنگەوە ٢٣٨ ژن کوژراون و زیاتر لە سێ هەزار و ٧٠٠ـی دیکەش بریندار بوون، هەروەها هەزارو ٥٦٣ بریندارو ٢٠٨ کوژراوی خوار تەمەن ١٨ ساڵیش هەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ جەعفەر میعادفەر، سەرۆکی فریاکەوتنی خێرای ئێران دوایی ئاماری تایبەت بە کوژراو و بریندارانی ژنان و منداڵان لە سەرەتای جەنگەوە ئاشکرا کردو ڕایگەیاند، لانیکەم هەزار و ٥٦٣ هاووڵاتیی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بریندار بوون کە ١١١ـیان خوار تەمەن پێنج ساڵن.

 

ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکاوە، ٢٠٨ کەسی خوار تەمەن ١٨ ساڵیش کوژراون کە ١٦٨یان خوێندکارانی خوێدنگەی مینابی پارێزگای هورمزگانی وڵاتەکەیە، ١٣ لە کوژراوان تەمەنیان کەمتر لە پێنج ساڵە و بچووکترین کوژراویش تەمەنی تەنیا سێ رۆژ بووە.

 

ئوەشیخستەڕوو، ژمارەی کوژراوانی ژن بەهۆی جەنگەوەکەوە گەیشتووەتە ٢٣٨ ژن و بریندارانیش سێ هەزار و ٧٩٤ کەسن کە بچووکترین بریندار تەمەنی یەک مانگانە بووە و گەورەترینیشیان تەمەن ١٠٠ ساڵانە.