فەرماندەی یەژەشە: هەنگاوێکی کۆنکرێتیمان بەرەو ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک ناوە
ژیاندا شنگالی، فەرماندەی یەژەشە سەبارەت بە هەنگاوی ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک ڕایگەیاند کە ئەم ڕێککەوتنە خۆبەدەستەوەدان نییە، بەڵکو ڕێککەوتنێکی سیاسییە بۆ بەرگریکردن لە یەکتر.
دەمسال وەڵات
شنگال ‐ ژیاندا شنگالی، فەرماندەی یەژەشە، هەڵسەنگاندنی بۆ ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک کرد، کە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ لەنێوان هێزەکانیان و سوپای حکومەتی عێراقدا ڕوویدا، وتی: سەرەتا ئەو شەهیدە قارەمانانەم لەبیرە کە بەشدارییان لە بەرگریکردن لە پێکهاتەی ئێزدی و ڕزگارکردنی شنگال کرد، لە ٢٦ی تشرینی یەکەمدا ڕێککەوتنی نێوان ئێمە و حکومەتی عێراق کرا و لە ئەنجامی تێچووی قورس گەیشتە ئەم ئاستە، بۆ ماوەیەکی زۆر کۆبوونەوە لە نێوان ئێمە و حکومەتدا دەکرا بۆ ئەوەی بگەینە ڕێککەوتنێکی دروست، گەلی ئێزدی و گەلی عێراق زۆر بەرەنگاری بوون، ئەوانەی لە دژی دوژمن وەستانەوە و بەرخۆدانیان کرد، گەلی ئێزدی و گەلی عێراق بوون لە یەک کاتدا.
”ئێمە و سوپا پێکەوە ئاسایشی خاکەکەمان مسۆگەر دەکەین”
فەرماندە ژیاندا جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم ڕێککەوتنە بۆ حکومەتی عێراقیش زۆر گرنگە و وتی: هیچ کەسانێکی تری وەک ئێزدیان نییە کە داکۆکی لە ڕێکخستنی خۆیان کردووە و بوونی خۆیان پاراستبێت، هیچ کەسێک وەک خەڵکی ئێزدی ئازاری نەچێشتووە، خەڵک ئەزموونی هەیە، دەبێت حکومەتی عێراق بەم ڕێککەوتنە دڵخۆش بێت، هێشتا زۆرێک لە گەلەکەمان لە کامپەکان، واتە لە باشوور. دوای ئەم ڕێککەوتنە پێویستە گەلەکەمان بگەڕێتەوە سەر خاکی خۆی، شنگال پارێزراوە، ئێمە و سوپا پێکەوە ئاسایشی خاکەکەمان مسۆگەر دەکەین، هەر هەنگاوێک بنرێت لە دڵی گەلەکەماندا دەبێت، بە ئاشتی و یەکسانی پێکەوە دەژین، هەرگیز هێرش و فەرمانێکی تر دژ بە گەلەکەمان نابێت.
”لە سەر شاخی بەرخۆدان و ڕزگاری لێدوانێک درا”
ژیاندا شنگالی باسی لە هۆکاری هەڵبژاردنی شوێنی ڕاگەیاندنەکەی کرد و وتی: جاڕنامەی مێژوویی لەسەر چیای عامودا کراوە، چیای عامودا لە نزیک چیای چلمێرە، ئەم شاخە زۆر بەنرخە بۆ ئێمە، ئێمە لەوێوە بەرخۆدانمان دەست پێکرد، ئەم هەنگاوە سەرکەوتنی بۆ ئێمە هێنا و هەنگاوێکی کۆنکرێتیمان بەرەو ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک لەوێدا، ئەم ڕاگەیاندنە دەبێتە ئامرازێک بۆ پاراستنی ئەم شاخە، ئەم شاخە شاخێکی پیرۆزە خۆڕاگری و فەرمانەکانر، ئیرادەی خۆمان لە شاخ دۆزیەوە، هەموو ئەمانە دەرئەنجامی کارەکانی ڕێبەر ئاپۆن، ئەو هێزەی لە ڕێبەر ئاپۆ و شەڕڤانانی وەرمانگرت، لە چیاکانمان خۆمان ڕێکخست، بۆیە ئێمە وەک یەژەشە و یەبەشە بڕیارەکانمان لە شاخەکەماندا و لەوێ بەرگریمان ئەنجامدا. هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی گەلەکەمان دەیکەین. ئێمە تەنها بۆ بەرژەوەندی گەلەکەمان ئەنجامی دەدەین.
”ئەمە خۆبەدەستەوەدان نییە، سازشکردنە”
فەرماندەیەی یەژەشە وتی: کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ عێراق هێشتا بەردەوامن، لەگەڵ فەرماندەکانیان بەردەوامین لە گفتوگۆکان، کۆبوونەوەیەکی زۆر گرنگ ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا لێدوانەکەی درا، ؽگوێمان لە خەڵکی دەوروبەرمان دەبێت کە ئەم دۆخە بە تەسلیمبوون ناودەبەن. بەڵام ئەمە قسەیەکی درۆیە. ئەمە خۆبەدەستەوەدان نییە! ئەمە ڕێککەوتنێکی سیاسییە، ئەو خەڵکەی ئێمەی بەدەستەوەدا لە فەرماندەییەکەدا بوون، بەڵام ئێمە خۆمان بە دەستەوەنادەین، ئەنتیگراسیۆن دەکەین. ئێمە وەک گەلێک زۆر ناڕەحەت بووین بە وشەی خۆبەدەستەوەدان، ئێمە بەپێی هەستیاری گەلەکەمان مامەڵە دەکەین، ئەمڕۆ لە دەوڵەتدا بە فەرمی بەرگری لە خاکی خۆمان دەکەین، ڕەنگە بۆ خەڵک سەیر بێت کە چۆن ژن دەتوانێت ببێتە سەربازێکی فەرمی، بەڵام نابێ ئەوە لەبیر بکرێت کە ئەوانەی شەڕی داعشیان کردووە ژن بوون، کۆمەڵگەیی ئێمە پێویستی بە بەرگریکردنە لە خۆمان. ئەم هەنگاوانە لەسەر بنەمای بەهێزکردنی یەکتر دەگیرێن، چونکە گەلی ئێزدیش خەڵکی عێراقن و مافی خۆمانە لەم دەوڵەتەدا ناسنامەی خۆمان هەیە
”ئەمڕۆ بووین بە بوونێک، ناسنامەیەک”
فەرماندە ژیاندا بیری هێنایەوە کە تا ئێستا ئیرادەی گەل نەناسرابوو و قبوڵ نەکرابوو و وتی: بەڵام بەم ڕێکەوتنە گەلەکەمان بەهێز بوو، گەلەکەمان بە ئیرادەی خۆی وەڵام دەداتەوە، ئەمڕۆ بووین بە بوون، ناسنامە. ئەمڕۆ بە ئیرادەی خۆمان ناسراوین، دەبێت بە ئیرادەی خۆمان بڕیار بدەین، داننان بە ئیرادەی گەلەکەمان و ناسینی ژنانی ئێزدیش شادی لە نێو گەلەکەماندا دروست کردووە، ئەو هەنگاوانەی کە نرا بۆ کۆمەڵگەکەمان نرا، بۆ بەدیهێنانی خەونی شەهیدان ئەم هەنگاوانەمان ناوە، ئەم هەنگاوانە بۆ زەحمەتی شەهیدانمانە، دەرئەنجامی ماندووبوونیان، دڵنیاین هەموو شتێک بە ڕێکوپێکی بەردەوام دەبێت، هێشتا کۆبوونەوەکانمان بەردەوامن.
بانگەواز بۆ کۆچبەران بکەن
فەرماندەی یەژەشە داوای لە ئاوارەکانی ئێزدی کرد و وتی: بۆ گەلەکەمان کە لە کامپەکاندا دەمێنێتەوە، وتیان بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆمان، ئەگەر ژیان هەبێت، ئەگەر مردن هەبێت، لەسەر ئەم خاکە دەبێت، شنگال ئەمڕۆ پارێزراوە، با گەلەکەمان بگەڕێتەوە، هەروەها سڵاو و خۆشەویستی خۆمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرین، ئەمڕۆ لە ئەنجامی کارەکانی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتوینەتە ئەم قۆناغە، ئەو قۆناغەی کە بتوانین گەلەکەمان بپارێزین، ئێمە گەیشتوینەتە ئەو قۆناغەی ئەمڕۆ وەک ژن لەسەر پێی خۆمان بوەستین، ئەمڕۆ لە سایەی چاکەی ڕێبەر و کار و خوێنی شەڕڤانان، مافی قسەکردنمان هەیە، ڕێبەر ئاپۆ لە تاریکی ڕزگاری کردین، دیسان لە شاخەکانی شنگالەوە سڵاو بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرین، شەهیدانی ساڵی ٢٠١٤مان تا ئێستا خوێنیان لەسەر ئەم خاکە ڕشتووە، دووبارە یادیان دەکەینەوە و سەریان بۆ دادەنێین، هەروەها یادی هەموو ئەو شەهیدانە دەکەین کە بۆ خاکێکی ئازاد لە عێراق خەباتیان کردووە و گیانیان لەدەستداوە و سڵاوی خۆمان بۆ دایکانیان دەنێرین.