نەخۆشخانەی شەهید زاو سانگ لە تل تەمر لە خزمەت گەلدایە

هیبا شێخۆ، پەرستار لە بەشی نیشانە گرنگەکانی نەخۆشخانەی شەهید زاو سانگ ڕایگەیاند، نەخۆشخانەکەیان خزمەتێکی بیبەرامبەر پێشکەش بە گەل دەکات، ئاشکرایکرد، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زیاتر منداڵان نەخۆش دەکەون.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- زانایان دیارییان کردووە کە ساڵی ٢٠٢٤ یەکەم ساڵ دەبێت کە تێکڕای زیادبوونی پلەی گەرمی هەسارەکە دەگاتە ١.٥ پلە، ئەم پلەیە کاریگەری لەسەر زیندەوەران و مرۆڤەکان و کەشوهەوا و ژینگە و سروشت دەبێت، نەخۆشخانەی شەهید زاو سانگ لە تل تەمر، لە کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە مانگی ئایار و هەفتەی یەکەمی مانگی حوزەیران، ٥ هەزارو ٣٨٩ نەخۆشی وەرگرتووە، کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، پزیشک و پەرستاران بەپێی بارودۆخی تەندروستی و نەخۆشیەکانیان خزمەتگوزاری پێویست پێشکەش دەکەن.

 

سەبارەت بە خزمەتگوزاری بێبەرامبەری نەخۆشخانەکە، هەروەها چۆن گەرمای هاوین کاریگەری لەسەر منداڵان و ژنان دەبێت، هۆکاری تووشبوون بە نەخۆشی و چ ڕێکارێک پێویستە، هەروەها چ پزیشکێک ئاگاداری دایکان دەکاتەوە بۆ ئەوەی منداڵەکانیان لە پلەی گەرمی بەرز بپارێزن، هیبا شێخۆ، پەرستاری بەشی نیشانە گرنگەکانی نەخۆشخانەی شەهید زاو سانگ قسەی بۆ کردین.

 

"دەرگاکەمان ٢٤ کاتژمێر کراوەیە بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی و تەندروستی دەروونی"

هیبا شێخۆ ئاماژەی بەوەکرد، دەرگای نەخۆشخانەکە کراوەیە بەڕووی ئەو نەخۆشانەی کە ناتوانن بچنە لای پزیشک و دەرمانخانە ئەهلیەکان و وتی: دەرفەتی ئابوری توشبووان هاوکاریان ناکات بچنە لای پزیشک و دەرمانخانە ئەهلیەکان، نەخۆشخانەکەمان ٢٤ کاتژمێر کراوەیە، چاودێری نەخۆش و پێدانی دەرمان و دروستکردنی شیکاری و هەموو خزمەتگوزارییەک کە پێشکەش دەکرێت بەبێ دوودڵی و لە هەمان کاتدا بەبێ بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.

 

هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیەکان و جۆرەکانی لە وەرزی هاویندا

هیبا شێخۆ ئاماژە بۆ ئەو نەخۆشیانە کرد کە لە وەرزی هاویندا بڵاودەبنەوەو وتی: لە وەرزی هاویندا نەخۆشیەکانی گەدەی منداڵان زۆرترینیان هەیە، هاوکات لەگەڵ هەوکردنی ڕیخۆڵەکان و ژەهراویبوونی منداڵان، هۆکارەکانیش پیسبوونی ئاوی خواردنەوەو نەشۆردنەوەی سەوزە و میوە یە، لەبەرئەوەی ئاوی بیر لە زۆرێک لە خواردن و خواردنەوەکاندا بەکاردێت، بووەتە هۆی زیادبوونی سکچوونی منداڵان.

 

"ئاو بکوڵێنن، ساردی بکەنەوە و دواتر بیخۆنەوە"

هیبا شێخۆ سەبارەت بە گرنگی بەکارهێنانی ئاوی پاک بۆ خەڵک وتی: ئاوی وێستگەی ئیلۆک لە دوای داگیرکردنی سەرێکانی بڕاوە هەندێکجار بە کاتژمێرێک ئاو نییە، گەل ئاوی ساهریجان بەکارناهێنن کە لە بیرە دەریاییەکان کۆدەکرێنەوە، بەڵام زۆربەیان بەپێی سیستمی تەندروستی پاکناکرێتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی پەرەسەندنی چەندین نەخۆشی بۆیە باشترینیان ئەو ئاوەیە کە لە بیرەکانەوە وەرگیراوە و دەبێت بکوڵێندرێت و سارد بکرێتەوەو پاشان بخورێتەوە، لەبیرمان نەچێت کە ڕووباری خابوریش لە تەنیشت وێستگەی ئیلۆکەوە بڕاوە و ئەمەش ڕێگە دەدات نەخۆشیەکان زیاتر بڵاوببنەوە.

 

"نابێت هیچ جوڵەیەک هەبێت کاتێک پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە"

هیبا شێخۆ سەرنجی بۆ ئاستی پلەکانی گەرما ڕاکێشا و دایکان و مناڵان و هەموو لایەکی ئاگادارکردەوە و وتی: ئاستی پلەی گەرما بەرزە، بەڵام لە داهاتوودا هێندەی تر بەرز دەبێتەوە، بەو پێیەش پێویستە هەموو لایەک خۆپارێزی بکەن و لە ماوەی گەرمادا هاتوچۆ نەکەن، بەتایبەتی منداڵان پێویستە وریا بن و هەمووان خۆیان و تەندروستی خۆیان لە گەرمای زۆر بپارێزن. ئەگەر بۆ ماوەیەک خۆمان لە گەرما بپارێزین، ئەوا دەتوانین منداڵ و خێزانەکەمان لە نەخۆشی بپارێزین.

 

"بەرزی پلەی گەرمی دەبێتە هۆی گیان لەدەستدان"

هیبا شێخۆ باسی لەوەشکرد، پێویستە دایکان و باوکان ئاگاداری پلەی گەرمی جەستەی منداڵەکانیان بن و وتی: ئەگەر نەخۆشخانە دوور بێت و نەتوانن بەخێرایی بگەنە نەخۆشخانە، ئەوا دەتوانن لە ماڵەوە ئاگاداری منداڵەکانیان بن ئەگەر پلەی گەرمی جەستەیان زۆر بەرزبێتەوە، بیخە ناو ئاوی سەهۆڵاوی یان پارچە پەڕۆیەک بە ئاوی سارد تەڕ بکە و بیخەنە ژێر قۆڵی منداڵەکە تا دەگەنە نەخۆشخانە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەبێتە هۆی گیان لەدەستدان و بوونە خاوەن پێداویستی تایبەت، نابێت پلەی گەرمی منداڵان پشتگوێ بخرێت، بۆ دایکانمان ئەمە دەڵێین، ئاگاداری پلەی گەرمی جەستەی منداڵەکانتان بن لەم مانگانەدا، دەرگای نەخۆشخانەکەشمان کراوەیە بۆ هەمووان.