ئه‌مه‌ل جه‌لال: هەوڵ دەدەین زمانی کوردی لە شوێنە گشتییەکاندا بەکاربهێندرێت
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، لە پەیامێکیدا بڵاویکردووەتەوە، هەوڵی تەواو دەدەن بۆ پەیڕەوکردنی زمانی کوردی لە سەرجەم شوێنە گشتییەکاندا.
ناوەندی هەواڵ
ئه‌مه‌ل جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، لهپهیامێكدا به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زمانی دایک بڵاویكرده‌وه، "به درێژایی مێژوو، له پاڵ خه‌بات و قوربانیدان، زمانی كوردی هۆكارێكی سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد بووه، به بێ پارێزگاریكردن له زمانی كوردی ئه‌سته‌م بوو بتوانرێت به‌رده‌وامی به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییمان بده‌ین، له داهاتوشدا هه‌ر هه‌وڵێک بۆ پێشخستنی دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ییمان، به‌بێ گێڕانه‌وه‌ی شكۆ بۆ زمانی كوردی هیچ ئه‌نجامێكی نابێت".
هەروەها داوا دەکات، سه‌رجه‌م شوێنه‌كان پابه‌ندبكرێن به به‌كارهێنانی زمانی كوردی، هەروەها شوێنه گه‌شتیاریه‌كان ٪١٠٠پابهند ده‌كرێن و كارمه‌ندانی كۆمپانیا بیانیه‌كانیش ناچارده‌كرێن فێری زمانی كوردی ببن.
ڕاشیگه‌یاند، له مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٢ وەک سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار بڕیاری دەکردووە، سه‌رجه‌م بنكه و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانمان پابه‌ند كردووە به به‌كارهێنانی زمانی كوردی وه‌ک زمانی سه‌ره‌كی و یه‌كه‌م له‌سه‌ر تابلۆی ناوی شوێنه‌كان و خشته‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان و هه‌ر پسوڵه‌یه‌كی دیكه.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو هەوڵێکدراوە بۆ ئەوەی سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکان بڕیارەکە جێبەجێبکەن، بۆ کەسانی بیانیش هەوڵدراوە خولی فێربونی زمانی كوردی بۆ كارمه‌ندانی بیانی بنكه گه‌شتیاریه‌كان بکەنەوە، ئه‌مه‌ل جه‌لال باسی له‌وه‌شكردوه، داوایان له سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی دیكه کردووە، به گرنگییه‌وه له به‌های زمانی كوردی بڕوانن و لای خۆیانه‌وه سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی وه‌ک 'پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، كۆمپانیاكان، نۆرینگه‌كان، ئارایشتگاكان، سه‌رتاشخانه‌كان' پابه‌ند بكه‌ن به به‌كارهێنانی زمانی كوردی.