بە ئامانجگرتنی خوێندنگەی ئەلتابعین خەڵکی مەدەنی لەناویاندا منداڵ کوژران
لە ئاکامی هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خوێندنگەی ئەلتابعین کە ئاوارەکانی تێدا نیشتەجێیە، لە شەقامی ئەلنەفەق لە کەرتی غەززە، ٨ هاوڵاتی مەدەنی کوژران و دەیان کەسیش برینداربوون.
![](https://jinhaagency1.com/uploads/so/articles/2024/11/20241127-20241127-aa-20240730-35270174-35270126-khn-ywns-hrk-wd-dkhm-llflstynyyn-thr-nshb-ljysh-lsryyly-1-jpgdde494-image-jpge6fc6c-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
لە ٤١٨یەمین ڕۆژی شەڕی سەر غەززە، لە شەقامی ئەلنەفەق لە کەرتی غەززە، بەهۆی بەئامانجگرتنی خوێندنگەی ئەلتابعین کە ئاوارەکانی تێدا نیشتەجێیە، ٨ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون کە منداڵیشیان تێدایەو ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون و تا ئێستاش گەڕانەکان بەردەوامن بۆ کەسانی بێسەروشوێن.
هەروەها هێزەکانی ئیسرائیل ماڵێکیان کردە ئامانج کە دەکەوێتە پشت خوێندنگەی “شهداء الزيتون” و لانیکەم ٧ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون کە منداڵیان تێدایەو بیست برینداری لێکەوتەوە.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٧ی تشرینی دووەمەوە بۆردومانەکە لە نزیک ناوەندی پەناگەی بەیت لاحیە و پڕۆژەی بەیت لاحیە و دەوروبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان چڕ بووەتەوە.
هێزەکانی ئیسرائیل گەمارۆی قوتابخانەی " عوني الحرثاني"یان دا و ئاوارەکانیان ناچار کرد چۆڵی بکەن و بەرەو ڕۆژئاوای شاری غەززە بڕۆن، هەروەها بۆردومانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای شارەکە لە ڕەفعە چڕتر بوونەوە.