ژنێکی گەنجی ٢٢ ساڵ بە گوماناوی لە خەرەندی ڕەواندوز کوژرا

تەرمی ژنێکی ٢٢ ساڵ لە خەرەندی ڕەواندوز دۆزرایەوە، کە نازانرێت کوژراوە، یاخود ناچار بە خۆکوشتن کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران لە سنورى هەولێر بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، شەوی ڕابردوو حاڵەتێکی خۆکوژی ژنێکی ٢٢ ساڵیان پێ گەیشتووە.

 

ڕەوه‌ند مه‌غدید، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران لە سنورى هەولێر لە بارەى گیان لەدەستدانى ژنێک لە سنورەکەیان بە شێوەیەکى گوماناوی ڕایگەیاند، "کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکى شەوى ڕابردوو ئاگادارکراینەوە لە حاڵەتێکى خۆکوژی ژنێک لە سنورەکەمان، دواى گەیشتنى تیمەکانمان دەرکەوت ژنەکە تەمەنى ٢٢ ساڵە و لە خەرەندی ڕەواندز خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە".

 

وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران ئەوەشی خستەڕوو، دواتر تەرمى ئەو ژنە ڕەوانەى پزیشکى دادى کراوە و لە ئێستادا سەرقاڵى لێکۆڵینەوەین لە ڕووداوەکە.

 

جێی ئاماژەیە، حاڵەتەکانی خۆکوژی ژنان گوماناوین و نازانرێت ئەو ژنانە خۆیان ناچار بە خۆکوشتن کراون، یاخود دەکوژرێن و بەڵگەکانی کوشتنیان دەشاردرێتەوە.