بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لیژنەی ژنان کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن

بەهۆی ئەو گرژییە سیاسییانەی لە ناوچەکە ڕوودەدەن، ژنانی دێرەزوور، بە ڕێکخستن، کۆبوونەوە و بۆنە جۆراوجۆرەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەنێو کۆمەڵگەدا.

زەینەب خەلیف

 

دێرەزوور- ئەندامانی لیژنەی ژنان لە کانتۆنی دێرەزووز لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی ژنان لە دامودەزگاکان کردەوە و وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخەکەیان پێناسەکرد.

 

خیتام حەدو، ئەندامی لیژنەی ژنان لە ئەنجومەنی گەل ڕایگەیاند، دیدارەکان لەگەڵ خەڵک تیشک دەخەنە سەر گرنگی هۆشیاری و هاوکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان، بەتایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە جیاوازییەک لە مێژووی ناوچەکەدا پێکدەهێنن، جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی چالاکوانی ژنان لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و پەرەپێدانی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوە کردەوە، ڕوونیکردەوە کە بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی ژنان لە خۆشگوزەرانی و بەهێزکردنی کۆمەڵگەدا.

 

ڕوونیشیکردەوە، ژنان تەنیا ژنی ماڵەوە نین، بەڵکو بناغەی کۆمەڵگەن، بەو پێیەی پەروەردە بە بەردی بناغەی گەشەپێدانی کۆمەڵگە و پێشکەوتنی دامەزراوەکان دادەنرێت بۆیە بەهێزکردنی ژنان لە دامودەزگاکاندا هەنگاوێکی گرنگە، تەنها دەستکەوتەکانی ئێستا بەس نین بەڵکو گرنگە ژنان بەردەوامبن لە دەستکەوتی زیاتر.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵگە دەستیکردووە بە نیشاندانی قبوڵکردنی ڕۆڵی ژنان، بەڵام ئەم قبوڵکردنە هێشتا پێویستی بە بەهێزکردنە، چونکە ژنان لە گۆڕینی هەندێک چەمکی تەقلیدیدا ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە، سەرەڕای ئەمەش ژنان وازیان نەهێناوە، بەڵکو بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی ژنان و بەرزکردنەوەی ڕۆڵیان.

 

"ژنان بوونەتە هێزێکی کارا لە کۆمەڵگەدا"

نەهلا فەریح، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری لە ئەنجومەنی گەل، جەختی لە گرنگی پاڵپشتیکردنی بیرکردنەوەی ژنان و بەهێزکردنیان و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگە و ڕزگارکردنیان لەو کۆت و بەندانە دا کە لە ڕێگەی خۆ ڕێکخستن و هۆشیاری دەتواندرێت لەناو ببرێن، هەروەها جەختیکردەوە کە پێویستە کار بکرێت بۆ گۆڕینی ڕاستییەکان، وتی: کاتێک لەگەڵ ژنان کۆدەبووینەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانیان، سەرەتا ترسمان لەوە هەبوو کە خێزانەکان قبوڵیان نەکەن، ئێمەش دوودڵ بووین، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات، خێزانەکان دەستیان کرد بە قبوڵکردنمان و پشتگیریکردنی هەوڵەکانمان.

 

ڕوونیشیکردەوە، ڕۆڵی ژنان بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە، ئەوانیش هەوڵ دەدەن سوود لە دەرفەتەکانی گەشەپێدان و بەشداریکردن وەربگرن، ژنان بەربەستی ترسی خۆیان شکاندووە و بوونەتە هێزێکی کارا لە کۆمەڵگەدا، ئاماژەی بەوەشکرد، ژنانی هەرێم لەڕێگەی هۆشیارییەوە هەوڵ دەدەن بۆ گۆڕین و پەرەپێدانی خۆیان و بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەوڵدان بۆ داهاتوویەکی باشتر.