ڕۆژنامەنووسێکی جەزائیری دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی گیانی لەدەست دا

دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، ڕۆژنامەنووسی جەزائیری شەریفە ماشتی کە یەکێک بوو لە یەکەم ژنە ڕۆژنامەنووسەکان کە لە ڕاگەیاندنی چاپکراودا لە ساڵانی نەوەدەکاندا کاری کرد، کۆچی دوایی کرد.

جەزائیر

 

شەریفە ماشتی، مامۆستای ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسی جەزائیری ناسراو لە بازنەی زانستی و ڕۆژنامەوانی، وەک یەکێک لەو ناوە دیارانەی کە پیشەی ڕۆژنامەگەری و خوێندنی باڵای لە ڕۆژهەڵاتی جەزائیر پراکتیزە کردبوو، شەوی ڕابردوو ٢٩ی تەمووز کۆچی دوایی کرد.

 

شەریفە ماشتی پۆستی ڕاگری فاکەڵتی هونەر و ڕۆشنبیری لە زانکۆی قوستەنتەنییە وەرگرتووە، هەروەها مامۆستا بووە لە فاکەڵتی ڕاگەیاندن و زانستە دەنگی و بیستراوەکان لە هەمان زانکۆدا.

 

 لە یەکەم ژنە ڕۆژنامەنووسەکانە کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا لە کەرتی ڕاگەیاندنی چاپکراودا کاری کردووە.