"پێویستە ژنان لەژێر چەتری ئەنجومەنی ژنانی سووریا یەکبگرن"

وەعد وەجری، بەرپرسی لێژنەی دیپلۆماسی ئەنجومەنی ژنانی سووریا داوای کرد کە ژنان دەنگێکی بەهێزیان هەبێت لە جیهاندا و لەژێر چەتری ئەنجومەنی ژنانی سووریا کۆببنەوە بۆ دروستکردنی یاسایەک کە پارێزگاری لە ژنان بکات.

شیرین محەمەد

 

قامیشلۆ- ئەنجومەنی ژنانی سووریا لە ساڵی ٢٠١٧ لە قامیشلۆ دامەزرا بە ئامانجی بەهێزکردنی بەرخۆدانی ژنان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان، گرنگترین ئامانجەکانی ئەنجومەنی ژنانی سووریا بریتیە لە بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی لە سووریا، سیستەمێک کە پشت بە ئازادی ببەستێت.

 

وەعد وەجری، ئەندامی لیژنەی دیپلۆماسی ئەنجومەنی ژنانی سووریا، سەبارەت بەو چالاکییانەی کە لە سەرەتای دامەزراندنی ئەنجومەنی ژنانی سوریاوە تا ئێستا ئەنجام دراون وتی: ئەنجومەنی ژنانی سووریا هەوڵی بەدیهێنانی دادپەروەری و کۆمەڵگەیەک دەدات کە دیموکراسی بۆ ژنانی سووریا یەکبخات، هەموو ڕێکخراوەکان و سەندیکاکان و فێمینیستە سەربەخۆکان دەگرێتەوە بۆ ئایندەی سووریا و گەشەسەندنی سیستمەکە، بۆ ئەوەی ژنان بەشداری دانوستانەکان، نوسینی دەستوری بنەڕەتی پەیوەستە بە یەکڕیزی بەرەی خۆیانەوە بکەن.

 

"پێویست بوو سەکۆیەک بۆ کۆکردنەوەی ژنان دروست بکرێت"

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ژنان لە سووریا بەدەست هەموو جۆرە نادادپەروەرییەک و توندوتیژییەکی سێکسییەوە دەناڵێنن و ئاماژەی بەوەدا کە پەرلەمان کار لەسەر کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان و کەمکردنەوەی ڕۆڵی ئەوان لە کۆمەڵگەدا کردووە.

 

وەعد وەجری وتیشی: هەوڵدەدەین ئەو بەڵگانە کۆبکەینەوە کە دەیسەمێنێت ژنان پێشێلکارییان بەرامبەر دەکرێت، پێویستە کارە پێویستەکان سەبارەت بە مافی خۆیان لەسەر ڕێککەوتن و گرێبەستە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام بدەین، لە سیستمی حوکمڕانیدا ژنان لە مافە یاسایی، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانیان زەوت دەکرێن، نابێت یاسا ئایینی و نەریت و میراتی کولتووری فەرامۆش بکرێن، کێشەی ژن تازە نییە، بەڵام لە سەردەمی شەڕ و ململانێکاندا، ئەو ئازارانەی کە تووشی دەبن زیاتر بووە.

 

"بە سەختی گەیشتینە ژنانی ناوچە داگیرکراوەکان، بەڵام سەرکەوتوو بووین"

وەعد وەجری ئاماژەی بەوەشکرد، لەو کارانەی کە کردوویانە، ژنانی سووریا لەو ناوچانەی کە دەوڵەتی تورکیا داگیریکردوون، زۆرترین ئاستەنگییان لەبەردەمدا بووە و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: بۆ گەشەپێدانی ژنانی سووریا و هەموو ژنان لەژێر چەتری ئەنجومەن ژنانی سووریا کۆبوونەوە و مەودای چالاکییەکانی ئەنجومەنەکەیان فراوانتر کرد، ئێمە ئەمەمان کرد بۆ ئەوەی لە هەموو سەختییەک دوور بکەوینەوە.

 

دەشڵێت: لە سەردەمی شۆڕشی ڕۆژئاوادا، ئەنجومەنی ژنان مەشق و وۆرک شۆپیان بۆ هەموو ژنان لە سووریا ڕێکخست بۆ ئەوەی ئازادی، پەروەردە و سەلماندنی جێگەی خۆیان لە کۆمەڵگەدا بسەلمێنن، بە سەرپەرشتی ئەنجومەنەکە هەوڵەکانمان بۆ زیادکردنی ژمارەی ژنان و زیادکردنی پشتیوانییەکان دا.

 

"ژنان دەبینن شۆڕشی ڕۆژاڤا ناوازەیە"

وەعد وەجری ڕوونیکردەوە کە زیاتر لە ٢٠٠ ژن لە کۆنفرانسی ئەنجومەندا لە هەموو شارەکانی سووریا کۆبوونەتەوە و وتی: ئەمە هەنگاوێکی زۆر گرنگ بوو بۆ ئێمە چونکە توانیمان لە کۆنفرانسەکە بیروبۆچوون بگۆڕینەوە و بەرنامەی نوێ دابنێین بۆ کارەکانمان، لە هەمان کاتدا توانیمان ڕۆڵی ژنان لە پارتە سیاسییەکاندا کارا بکەین، کاردەکەین بۆ ئەوەی بیانهێنینە ناو کۆمەڵگاوە.

 

ئاماژەی بەوەدا کە ژنان شۆڕشی ڕۆژئاوای ١٩ی تەمموز بە ناوازە دەبینن و وتی: شۆڕشەکە سەرکەوت و گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە کۆمەڵگەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی ناوچەکەدا دروستکرد، ئەم شۆڕشە 'شۆڕشی ژنە'، ژنانی ناوچەکە لە هەموو بوارێکدا لەژێر سەرکردایەتی ژنانی کورد خۆیان سەلماندووە، لە کاتی کۆبوونەوە و کۆنفڕانسەکاندا بۆچوونەکانی ژنان ئەوە بوو کە دەنگی خۆیان لەبارەی کێشەکانی ژنانەوە بگەیەننە هەموو جیهان.