لە ماوەی ٥ مانگدا چوار ژن لە ئێران لەسێدارە دراون
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی ٥ مانگی ڕابردوودا ٢٣٧ کەس لە ئێران کە چواریان ژن بوون، لە سێدارە دراون.

ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئاماری ٥ مانگی ڕابردووی لەسیدارەدانی ئێرانی بڵاو کردەوە.
بە پێی ئامارەکانی ئەو ڕێکخراوە، ڕژێمی ئێران لە ماوەی ٥ مانگی ڕابردوودا ٢٣٧ کەسی لە سێدارە داوە، تەنها لە مانگی ئایاردا ٦٤ کەس لەسێدارە دراون، لە ناو ئەو ٦٤ کەسەی لە مانگی ئایاردا لە سێدارە دراون، ٦ هاوڵاتی بەلوچی، چوار کورد، سێ ئەفغانی و چوار ژن هەن.