شەن شیروان بۆ کارە مرۆییەکانی خەڵاتی جەوسەفین ئێس ڤێرننی وەرگرتووە

شەن شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و لەکاتی وتاردان لە مەراسیمی دەرچوون لە زانکۆی باشووری نیندیانا باسی لە دۆخی سەختی کورد لە سەردەمی ڕژێمی سەدام حسێن کرد، هەروەها بۆ کارە مرۆییەکانی خەڵاتی جەوسەفین ئێس ڤێرننی وەرگرتووە.

ناوەندی هەواڵ

 

شەن شیروان، حسێن خەڵکی شاری سلێمانیە و یەکەم خوێندکاری نێودەوڵەتیی دەرچووی زانکۆی باشووری ئیندیانایە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەساڵی ٢٠١٤ و ماستەری ٢٠١٥ وەرگرتووە، هەروەها وتاری مەڕاسیمی دەرچوون لە زانکۆکە پێشکەش دەکات.

 

مەڕاسیمەکە لە کۆلێجی ڕۆمەین بۆ بزنسی زانکۆکە بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە دەرچووان و ئامادەبووانی تر بەڕێوەچوو و تیایدا شەن شیروان وتی: لە تەمەنی ٢٠ ساڵیمدا پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی ئەمریکی ناسراو بە ئایلپ  (IYLEP)م ئەزموون کرد و لەگەڵ گەڕانەوەمدا بۆ عێراق، زانکۆی باشووری ئیندیانا زەمالەی باڵیۆزانی جیهانی دامەزراند و ئەو دەرفەتەی بۆ ڕەخساندم لێرە بخوێنم.

 

 لە بەشێکی تری وتارەکەیدا، شەن شیروان ئاماژەی دا بە دۆخی سەختی کورد لە سەردەمی ڕژێمی سەدامدا و هەروەها باسی لە زیانبەرکەوتووانی بێتاوانی هێرشی کیمیایی بۆ سەر هەڵەبجە کرد.

 

شەن شیروان لە ساڵی ٢٠١١ لە زانکۆی سلێمانی خوێندنی بەکالۆریۆسی تەواو کردووەو لە هەرێمی کوردستان  دەستی بە کارکردن کردووە و دواتر لە ئۆکراینا کاری بۆ ژمارەیەک ڕێکخراوی ناحکومی کردووە.

 

 بەم دواییانە شەن شیروان خوێندنی ماستەری لە زانکۆی هارڤەرد لە بواری کارگێریی گشتیدا تەواو کرد، لەگەڵ ئەمانەشدا، خەڵاتی جەوسەفین ئێس ڤێرنن "Josephine S. Vernon"ی بۆ کارە مرۆییەکانی وەرگرتووە.