ئەو ژنانەی کە پێشەنگایەتی شۆڕشیان کرد لە زۆر کاردا بەردەوامن لە تێکۆشان

ژنانی شاری حەسەکە کە لە پیشە جیاوازەکاندا کار دەکەن، باسیان لە زەحمەتی و خەباتی ژنان کرد لە کارکردندا و ئاماژەیان بەوەکرد، ژنان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە پێشکەوتنی کۆمەڵگەدا و سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان هەنگاو بۆ دواوە نانێن.

دەلال ڕەمەزان

 

حەسەکە- لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی ١٩ی تەمووز، ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەموو بوارەکانی ژیان و کۆمەڵگەدا پێشەنگ بوون، ژنانی شاری حەسەکە کە لە بوارە جیاجیاکاندا کار دەکەن سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە، قسەیان کردو ئاماژەیان بەوەکرد، دوای شۆڕش پێشکەوتنێکی زۆر لە بارودۆخی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوویداوەو سەرەڕای ئەو دەستکەوتانەی بەدەستیان هێناوە، خەباتێکی گەورە لە دژی زاڵبوونی پیاوان دەکەن.

 

"سیستمی هاوسەرۆکایەتی لە هەموو دامەزراوەکاندا پەیڕەو دەکرێت"

وەفا ئەلعەبود، ئەندامی شارەوانی گەلی حەسەکە، دەستی وتی: لە زۆربەی کۆمەڵگەکاندا، ژنان پشتگوێ خراون، ڕۆڵی ژنان تەنها لە هاوسەرگیری، چاودێری منداڵ و ئەرکی ماڵەوە مایەوە، هەموو ئەمانە بەهۆی نەریت و شێوازی کۆمەڵگە و خێزانەوە بوون، هەرچەندە ژنان کاریان دەکرد، بەڵام بڕیارێکیان نەبوو، دوای شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنان لە هەموو بوارەکاندا بە دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری خۆیان سەلماند و سیستمی هاوسەرۆکایەتییان لە هەموو دامەزراوەکاندا پەسەند کرد.

 

وەفا ئەلعەبود ئاماژەی بەوەشکرد،  لە ڕاستیدا ژنان هەمیشە دەیانەوێت خۆیان پەرەپێبدەن و بەردەوام بن، سەرەڕای هەموو دەستکەوتەکانی شۆڕش، هێشتا هەندێک بەربەست لەبەردەم ژنانی کرێکاردا هەن وتی: لە بواری تەندروستیدا کار دەکەم و بەدوای دوکانە بازرگانییەکاندا دەگەڕێم، زۆرجار ڕووبەڕووی بۆچوونی نەرێنی دەبمەوە، خاوەن دوکانەکان پێم نادەن و تێناگەن، ئەوان لەگەڵ هاوڕێ گەنجەکەم قسە دەکەن، ئەمە ڕێگری لە ڕۆڵی من دەکات، بەڵام من ئەمە قبوڵ ناکەم، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبینین کە ژنان زیاتر لە نیوەی کۆمەڵگەن، ئەمە بنەمایەکی سەرەکییە بۆ بونیادنانی ئەو کۆمەڵگایە، زاڵ دەبین بەسەر ئەم سەختیانەدا و ڕۆڵی ژنان زیاتر پەرەپێدەدەین.

 

"پێویستە ژنان ئامادەبن بۆ گۆڕانکاری"

ئەندازیار دینا موسا وتی: زیاتر لە ساڵێکە لە شارەوانی کار دەکەم لە بواری سەرپەرشتیکردنی پرۆژەکانداژمارەی ژنان کەمە و پیاویش زۆرن. بەهۆی خوێندنی ئەندازیارییەوە کە کەسایەتییەکی بەهێز دروست دەکات، من کێشەی زۆرم هەبوو، هیچ کارێکی قورس نییە، بە بەردەوامی و خۆشەویستی بۆ کار، دەبێت ژنان بوێر و کراوە بن بۆ گۆڕانکاری.

 

"بەرپرسیارێتی سەخت دەبێتە هۆی نەخۆشی دەروونی و جەستەیی"

مامۆستا ڕەندا حسێن ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ماوەی ١٢ ساڵە وانە دەڵێتەوە و هەوڵدەدات هاوسەنگییەک بدۆزێتەوە لە نێوان ماڵەوە و کاردا، وتی: ئەمە ئاسان نییە، ژنان بەرپرسیارێتی زیاتر هەڵدەگرن،  هەروەها دەبێتە هۆی نەخۆشی دەروونی و جەستەیی. دایکەکە کێشەی هەبوونی منداڵ دەبینێت، و ئەگەر ژمارەیەکی زۆر منداڵ هەبێت، ئەوە بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە بۆ مامۆستایان، سڵاو لە هەموو ژنانی تێکۆشەر دەکەم.