دامەزراوەی ژنانی ئازادی سووریا لە حەلەب کرایەوە

دامەزراوەی ژنانی ئازادی سووریا لە گەڕەکی شێخ مەقسوود لە حەلەب کرایەوە کە سەر بە خۆبەڕێوەبەرییە.

ناوەندی هەواڵ

 

دامەزراوەی ژنانی ئازادی سووریا لە گەڕەکی شێخ مەقسوود لە حەلەب کە سەر بە خۆبەڕێوەبەرییە کرایەوە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون، مەلیکە حەساف، لە بەڕێوەبەرانی دامەزراوەی ژنانی ئازاد لە سووریا ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٤دا بڕیاریان دابوو دامەزراوەکە بکەنەوە، بەڵام ئێستا کراوەتەوە، وتی: ئامانجی ئێمە لە کردنەوەی ئەم دامەزراوەیە ئەوەیە کە پەیوەندی بە هەموو ژنانەوە بکەین لە هەموو پێکهاتەکان بۆ پەرەپێدانیان لە کەرتی زانستی و تەندروستی و ئابووریدا.

 

ڤەرژین محەمەد، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری حەلەب ڕایگەیاند، سەرەڕای گەمارۆکەی ئێستا، سوورنلەسەر گەیشتن بە هەموو ژنان و وتی: حکومەتی شام گەمارۆی بەسەر گەڕەکی شێخ مەقسودا سەپاند، بەڵام سەرەڕای بەربەستەکان  لەگەڵ ژنان کارمان کرد، هەوڵمان دا و ئەوەمان کرد، لە لەناوچوونی ئێستاوە بونیادمان نا، لێرە لە پشت ژنانەوە دەبین و هەوڵی زیاتر دەدەین بۆ پەرەپێدانیان.