ئەو منداڵەی لە هێرشی دەوڵەتی تورکیا بریندار بوو، گیانی لەدەستدا

فارس خەلەف ئیبراهیم تەمەن ١٣ ساڵ کە دوێنێ لە هێرشەکەی تورکیادا بریندار بوو، گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنی دەوڵەتی تورکیا بە هاوەن گوندەکانی سیموقا، تل مەدیق، تل جیجان و بەنداوی شەهبا لە کانتۆنی عەفرین-شەهبای تۆپباران کرد، لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا، ٢ منداڵ برینداربوون، کە لەو کەسانە بوون لە کێڵگە کشتوکاڵییەکاندا کاریان دەکرد.

 

بریندارەکان ناویان، فارس خەلەف ئیبراهیم، ١٣ ساڵ و مەتەر فادل ئیبراهیم، ١٤ ساڵە، هەروەها دوو هاوڕێی دیکەیان بە ناوەکانی، دوعا حەسەن، ١٦ ساڵ و خدیجە ئیسمەلیی ١٥ ساڵ بریندار بوون.

 

منداڵە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی ئەڤرین لە شارۆچکەی فافین گواستراونەتەوە. دوعا حەسەن و خەدیجە ئیسمەلی دوێنی دوای چارەسەرکردنیان گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان، مەتەر فادل ئیبراهیم قاچی بریندار بوو، تا ئێستا چارەسەری وەردەگرێت.

 

فارس خەلەف ئیبراهیم کە بە سەختی بریندار بوو، چەند ساتێک پێش ئێستا لە نەخۆشخانەی ئەڤرین گیانی لەدەستدا.