لە قامیشلۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە ژنان و منداڵان دروست دەکرێت

دەستەی تەندروستی کانتۆنی جزیرە ئامادەکاری بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە ژنان و منداڵان لە شاری قامیشلۆ دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شاری قامیشلۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە ژنان و منداڵان دروست دەکرێت و لەلایەن دەستەی تەندروستی کانتۆنی جزیرەوە ئامادەکاری بۆ دەکرێت.

 

بینای نەخۆشخانەکە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی قامیشلۆ و بە پێی زانیارییەکانی دەستەی تەندروستی، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا، ڕاگەیاندراوێک لە شوێنی بینای نەخۆشخانەکە دەکرێت و دەست بە دروستکردنی بیناکە دەکرێت.

 

نەخۆشخانەکە بۆ پڕکردنەوەی کەلێنێکی گرنگ لە بواری گرفتی تەندروستی منداڵان و ژنان و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی خەڵکی ناوچەکە، بەپەلە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.