ڕوکەن ڤەژین: بە ڕاپەرینی ژنان پەرۆشبوون بۆ ئازادی بەرەوپێش چوو

ڕوکەن ڤەژین، لە کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار" تیشکی خستەسەر ڕاپەرینی "ژن، ژیان ، ئازادی" و وتی: ئەم گۆڕانکارییە پەرۆشی بۆ ئازادی ژنی بە هەڵوێستێکی ڕاپەرین بەرەو پێشەوە بردووە.

ڕوهەیڤ بۆتان

 

ناوەندی هەواڵ- لە بارەی هێرشی زایەندپەرستی ڕژێمی ئێران بۆ سەر ژنان، ڕوکەن ڤەژین، ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کژار، لێدوانێکی دا و بە شێوەیەکی فراوان باسی لە هێرشە کوشندەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر ژنان و ئامانجی ئەو هێرشانە کرد.

 

"پەرۆشی بۆ ئازادی بە ڕاپەرین زیادی کرد"

ڕوکەن ڤەژین، ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی کژار، لە سەرەتای قسەکانیدا هێرشەکانی ئێستای شەرمەزار کرد و وتی: بە توندی ڕووداوەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان کە لەلایەن پۆلیسی ڕژێمی ئێرانەوە لە تاران بەناوی "پۆلیسی ڕەوشتی" ئەنجام دەدرێت شەرمەزار دەکەین، ئەم کردارانە بە تەواوی لە دەرەوەی ڕەوشتن، ئەم هێرشانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ناڕەوشتییەو دەربارەی ژیان و بوون و بیرکردنەوەی ژنانە، پێش شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، ئەم جۆرە هێرشانە هەمیشە بۆ پێشێلکردنی ئیرادەی ژنان ئەنجام دەدران، بەڵام جیاوازی دوای شۆڕشەکە ئەوە بوو کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی، ژنان چیتر سەپاندنی ڕژێمی ئێرانیان قبوڵ نەکرد و شۆڕشێکی هۆشیارییان لە دژی ئەنجام دا، لەگەڵ ئەم شۆڕشەدا، ژنان گۆڕانکاری و هەستانەوەی نوێیان ئەنجامدا، پەرۆشی ئازادییان زیاد کرد.

 

"ژنان هەناسەی ئازادی هەڵدەمژن"

ڕوکەن ڤەژین ئاماژەی بەو ترسانە کرد کە ڕژێمی ئێران لە ڕاپەرینی ژنان ئەزموونی کردووە و وتی: ترسی ڕژێمی ئێران لە کاتی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" زیادی کرد، لەبەر ئەوەی هێزی ژنان لە بەرخۆداندا بە ڕوونی دەبیندرا، بۆ ئەوەی کۆتایی بەمە بهێنن و ژنان جارێکی دیکە لە دۆخێکی بێدەنگی و بێهاوتادا بن، یاسای نوێ دەرچوو بۆ سەرکوتکردنی ئیرادەی ژنان، سەپاندنی حیجاب بەسەر ژناندا لە سیستمی ئێراندا هەبوو، ئەوانەی ڕەتی دەکەنەوە، دەکوژرێن یان دەخرێنە زیندان، لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، ژنان لەژێر چاودێری و توندوتیژی جەستەیی و دەروونیدان، لە هەمان کاتدا، لە ڕێگەی یاسا نوێیەکەیەوە، ئەو ژنانەی کە حیجاب ناکەن دەستگیر دەکرێن و سەرەڕای قەیرانی ئابووری سزای ماددی دەدرێن، بە ئەم فشار و جۆرە توندوتیژییانە، دەیەوێت ئامانجەکەی بەدەست بهێنێت و ژنان بچەوسێنێتەوە، بەڵام ژنان لەم شۆڕشەدا هەناسەیەکی ئازادییان هەڵمژیوەو هەموو هێرشێک، توندوتیژی، هەراسانکردن لەسەر هەموو ژنانەو پێویستە ژنان زیاتر هەبوونی خۆیان بپارێزن.

 

"پێویستە ژنان زیاتر خۆیان بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" قول بکەنەوە"

لە کۆتایی قسەکانیدا، ڕوکەن ڤەژین داوای لە ژنان کرد کە خۆیان پەروەردە بکەن و خۆیان ڕێکبخەن، بە تایبەتی، ئەو بە ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی وت: بە ڕێکخستن و پەروەردەکردنی ژنان، دەتوانن بەهێزتر بن لەو خەبات و بەرخۆدانەی کە ئەنجامی دەدەن، ژنان دەبێت دەستوەردان بکەن لە دژی هێرشەکان بۆ سەر ژنان بکەن، هیوادارین هەموو ژنان، بەتایبەت ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، بتوانن شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بەو هێزە پەرەپێبدەن و ئازادی بەدەستبهێنن، ئەمە تەنها بە بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت، بۆیە پێویستە هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خۆیان لەم فەلسەفەیەدا قووڵتر بکەنەوە.