لە لوبنان بەبۆنەی لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان ئاهەنگێک ساز کرا
هاوکات لەگەڵ ئاهەنگگێڕان لە شارەکانی ئەوروپا، ئاهەنگێک بۆ ٧٥ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، بە بەشداری سەدان ئەندامی گەلی کورد لە لوبنان و وڵاتانی دراوسێ ڕێکخرا.
سوزان ئەبو سەعید
بەیروت- ٧ی نیسان، پارتی یەکێتی دیموکراتیک و کۆنگرەی ستار لە شارۆچکەی جەدیدەی ڕۆژهەڵاتی بەیروتی پایتەختی لوبنان، ئاهەنگێکیان بە بۆنەی ٧٥ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکخست.
لە ئاهەنگەکەدا ڕیڤان محەمەد، ئەمدامی پەیەدە وتاری پێشکەش کرد و چەند چالاکییەکەی هونەری و کەلەپووری کوردی و گۆرانی لەلایەن گروپی ڕۆژی وڵات، گروپی شەهید "شوریس جیا" و گروپی شەهید "عەگید" پێشکەش کران و پەرتووکەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لەلایەن گەنجانەوە خوێندرانەوە.
ڕیڤان محەمەد، ئەندامی پەیەدە بۆ نوژنها دوا و وتی: سێ ساڵ تێپەڕیوە و ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ژێر گۆشەگیرییەکی تونددایە و لێرەوە تا ئیمراڵی، داوا لە هەموو ڕێکخراوەکان و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ دەکەین بۆچوونی خۆیان لەسەر بارودۆخی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەرببڕن.، بۆ ماوەی ٢٦ سالە داوا لە دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار دەکەین ئەرکی مرۆیی خۆیان جێبەجێ بکەن سەبارەت بەو گۆشەگیرییە سەختەی کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی تێدایەو ڕێگری لە پارێزەر و خێزانەکەی دەکەن لەگەڵیدا کۆببنەوە.
وتیشی: پێویستە ژنان و هەموو گەلان یەکبگرن و دەست بخەنە ناو دەستی یەک بۆ داواکردنی ئاشکراکردنی دۆخی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، وەک ژنان ئاهەنگ دەگێڕین بۆ لەدایکبوونی ئەو، چونکە ئێمە لەسەر ڕێگای ئازادی و چۆنیەتی بەدەستهێنانی مافەکانمان کاری کردووە.
شەریفە عیسمەت، ئەندامی کۆنگرەی ستار وتی: هەموو گەلی کورد لە ٤ی نیسانی هەموو ساڵێکدا لە سەرانسەری جیهاندا ئاهەنگ دەگێڕن بۆ لەدایکبوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ئەو ئەو کەسەیە ە زنجیرەکانی سەر ژنان شکاند.
بوشرا عەلی، سەرۆکی ڕێکخراوی ژین و چالاکوانی ژنان ئاماژەی بەوەدا ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان نوێنەرایەتی کەسێک ناکات، بەڵکو نوێنەرایەتی پرسی گەلی کورد و پرسی ژنانی کورد و ئازادییان دەکات، بۆیە ڕۆژی لەدایکبوونی هاوکاتی ڕۆژی لەدایکبوونی ئازادی ژنانی کورد و ئازادی هەموو ژنانی ناوچەکەیە، هەموو کەسێک دەزانێت کە ئەو بیرو فەلسەفییانەی لە ڕووی سوپای ژنان و پرۆژە و ڕێکخراوەکانی خۆیانەوە پێشکەشی کردووە، ئەو بیردۆزانەن کە هیچ کەسێک لەنێو سەرکردە چەپ و کۆمۆنیستەکانی جیهاندا نەیکردووە.
شەریفان بەکر، ژنێکی پەنابەری عەفرین لە لوبنان وتی: لێرەین بۆ ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی لەدایکبوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و شانازی پێوە دەکەین و هیوادارین ساڵی داهاتوو بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد بکرێت، لێرەین لەم ئاهەنگەدا بۆ دەربڕینی کولتوور و کەلەپووری داپیران و باپیرانمان و ئاهەنگ گێڕان بۆ لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان.
کیبار هۆرۆ، هاوڵاتیەکی عەفرینی دانیشتووی لوبنانە و بەشداری ئاهەنگەکەی کردووە، وتی: لەدایکبوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان جەژنە بۆ گەلی کورد، هیوادارین دەنگی ئێمە لە هەموو جیهاندا ببیسترێت هەتا ئەو کاتەی بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد دەکرێت، ماف، ڕێبەر، زمان و کولتوورمان هەیە و هیوادارین ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ هەموو ئەوانەی لەگەڵیدا دەستگیرکراون بە جەستەیی ئازاد بکرێن.