یاسای سروشت بۆ نۆژەنکردنەوەی سروشت پەسەند كرا

دوای ناڕەزایەتی جوتیاران لە سەرتاسەری ئەوروپادا، پەرلەمانی ئەوروپا یاسای سروشتی بۆ نۆژەنکردنەوەی سروشت پەسەند کرد.

ناوەندی هەواڵ


ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بلاویکردەوە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا پەرلەمانی ئەوروپا یاسایەكی پێشكەوتووی نۆژەنكردنەوەی سروشتی پەسەندكرد، كە بەشێك لە پلانەكانی ژینگەی یەكێتی ئەوروپا دەپارێزێت.


دەنگدانەكە دوای چەند هەفتەیەك لە ناڕەزایەتی جووتیاران لە سەرانسەری ئەوروپادا هات ڕەخنەگیرا لە سیاسەتی سەوزكردنی یەكێتی ئەوروپا.


یاسادانەرانی ئەوروپا بە زۆرینەی دەنگی ٣٢٩ ئەندام یاسای سروشتیان پەسەند كرد.


یاسای سروشت یەكێكە لە گەورەترین یاساكانی یەكێتی ئەوروپا بۆ پاراستنی ژینگە كە پێویستە وڵاتان ڕێوشوێن بگرنەبەر بۆ گەڕاندنەوەی سروشت بە ڕێژەی یەك لەسەر پێنجی زەوی و دەریاكان تا ساڵی ٢٠٣٠.