ئەکتەرێکی ئەمریکی دەستگیر کرا کە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل کاردانەوەی هەبوو

هونتەر شەفەر، ئەکتەری ئەمەریکی بە تۆمەتی دەربڕینی ناڕەزایەتیی لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەستگیرکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

هونتەر شەفەر ئەکتەری ئەمریکی کە بە زنجیرەی ئیفۆریا ناسراوە، لە کاتی خۆپیشاندانێکدا بۆ پشتگیری فەڵەستین دەستگیرکرا.

 

لەگەڵ ٥٠ چالاکوانی "بۆ ئاشتی دەنگی یەهودی" لەبەردەم هۆڵی بەرنامەی The Late Night Show لەگەل سیز مایەرز کە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەشداربوو چالاکییەکیان ڕێکخست.

 

لە چالاکییەکدا هونتەر شەفەر بە جلوبەرگێک کە لەسەری نووسراوە "داوای دەستبەجێ بۆ ئاگربەست" بەشداری لە کردووە، ئاڵاکانی دەست چالاکوانان لەسەریان نووسرابوو "دەست لە کۆمەڵکوژی و چەک بەردەن" و "ئاگربەستی هەمیشەیی".

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، هونتەر شەفەر لەگەڵ ٥٠ کەس لە کاتی خۆپیشاندانەکەدا دەستگیرکرا.