کەسوکاری بێسەروشوێنان لە هەفتەی ٧٨٥دا داوای دادپەروەرییان کرد

کەسوکاری بێسەروشوێنان لە هەفتەی ٧٨٥ی خۆیاندا پرسیاریان لە چارەنووسی محەمەد ئینان کرد.

ئامەد

 

لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (IHD) و کەسوکاری بێسەروشوێنان لە هەفتەی ٧٨٥ی چالاکییەکەیاندا بە دروشمی "با ونبووەکان بدۆزرێتەوە و دۆسییەکان دادگایی بکرێن" گردبوونەوە.

 

کەسوکاری ئەو بێسەروشوێنانە کە لە بەردەم دیواری مافی ژیان لە پارکی کۆشویۆلۆ لە ڕێزانی ئامەد کۆبوونەتەوە، پرسیاریان لە چارەنووسی محەمەد ئینان کرد کە لە ٢٨ی شوباتی ١٩٩٤ دەستبەسەر کرا و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە دەست نەکەوتووە.

 

پێش ئەوەی چیرۆکی محەمەد ئینان بخوێنرێتەوە، نوێنەری ناوچەیی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، محەمەد تاهیر ساچاکلی وتارێکی پێشکەشکرد و جەختی لە گرنگی زمانی دایکی کردەوە و ڕایگەیاند کە قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە سەدەی بیست و یەکدا شەرمەزارییەکی گەورەیە.

 

پێش دیارنەمانی چەند جارێک دەستبەسەر کراوە

عومەر سامان، سکرتێری لقی ئامەدی ڕێکخراوەکە چیرۆکی محەمەد ئینانی خستەڕوو کە لە شاری سێرت ژیاوە و خێزانەکەشی لەوێن و وتی: محەمەد ئینان کرێکاری بیناسازی بووە و خێزاندارە و باوکی ٧ منداڵ، محەمەد ئینان پێش دیارنەمانی لە ٢٨ی شوباتی ١٩٩٤ چەند جارێک دەستبەسەر و ئازاد کرا.

 

تانەدانەکان وەڵامیان نەبوو

عومەر سامان باسی لەوەشکرد، کە لە ٢٨ی شوباتی ساڵی ١٩٩٤ بنەماڵەی محەمەد ئینان لەکاتی لەوەڕاندنی مانگاکانیان لە گوندەکەدا، بۆ ئەوەی پێداویستییەکانیان دابین بکات، چووتە شاری سێرت و وتی: "کاتێک شەو محەمەد نەگەڕایەوە ماڵەوە، خێزانەکەی نیگەران بوون، لەو کاتەوە ئەو خێزانە بەدوای کوڕەکەیاندا دەگەڕێن، دەزانن کوڕەکەیان لەلایەن کەسانی چەکدارەوە بەزۆر سواری ئۆتۆمبێلێک کراوە و ڕفێندراوە، عەلی ئینانی باوکی داواکارییەکی نووسراو پێشکەش بە قایمقامیەتی سێرت و قایمقامیەت و فەرماندەیی لیواکان دەکات، بەڵام داواکارییەکە بەبێ ئەنجام دەمێنێتەوە. دوای ٤-٥ مانگ لە دیارنەمانی ئینان، پۆلیس باوکی عەلی ئینانیان بردە بەشی پۆلیسی سێرت، لەوێ هەندێک وێنەی پیشان دەدەن. هیچ کام لە کەسانی ناو وێنەکە لەلایەن باوکییەوە ناناسرێتەوە. پۆلیس دوای کاتژمێرێک باوکەکەیان بردەوە ماڵەوە و سەرەڕای هەموو هەوڵە یاساییەکانی ئەو بنەماڵەیە، لەو بەروارەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە محەمەد ئینانەوە بەدەست نەهاتووە.

 

دوای خوێندنەوەی بەیاننامەیەک چالاکییەکە کۆتایی هات.