کێشەی ماددە هۆشبەرەکان خۆپیشاندانەکانی سوەیدا فراوان دەکات

ژنانی سوەیدا لە ڕیزەکانی پێشەوە کۆبوونەوە و چڵی زەیتوون و گوڵیان هەڵگرت و گۆرانییان دەوت و داوای گۆڕینی ڕژێم و جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ ی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کرد.

ڕوشیل جونیۆر

 

سوەیدا- دەیان کەس ڕۆژی هەینی ٢ی شوبات ڕۆیشتن بۆ گۆڕەپانی ئەلکەرەمە لە شاری سوەیدای سووریا و داوای جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کرد و ناڕەزایی خۆیان لە خراپبوونی دۆخەکە دەربڕی.

 

لەم دواییانەدا دیاردەی ماددە هۆشبەرەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان لەناو خوێندکاراندا بڵاو بووەتەوە و لەو بارەیەوە، ڕانا ئەلعەلی، یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە، ئاماژەی بەوە کرد، ماددە هۆشبەرەکان لەناو گەنجاندا زیادی کردووەو بووەتە دیاردەو بازرگانیکردن بە کاپتاگۆن لەناو گەنجاندا بڵاو بووەتەوە.

 

داوادەکات ژنان بێدەنگ نەبن

وتی: وتی: سەرەڕای کەشوهەوایەکی سارد، چوونە دەرەوەمان بۆ خۆپیشاندانەکان بە ئاشکرا بووە بۆ داواکردنی ئازادی و شکۆمەندی و دەوڵەتێکی دیموکراتیک، داوا لە ژنان دەکەم بێدەنگ نەبن بەرامبەر داهاتووی منداڵەکانیان و ژنان ڕۆڵێکی گەورەتریان هەبێت لە کۆمەڵگەکاندا.

 

هەروەها مەسیلە عەبود، جەختی لە گرنگی پەروەردەکردنی منداڵەکانیان کرد سەبارەت بە کێشەی ماددە هۆشبەرەکان و ئاماژەی بەوەشکرد ئەوەی وای لێکرد بەشداری لە خۆپیشاندانەکەدا بکات، بەرزبوونەوەی نرخەکان و بارودۆخی ژیانی خەڵکە.

لە لایەکی دیکەوە، جەنا سەغبین ڕوونیکردەوە کێشەی ماددە هۆشبەرەکان کاریگەرییەکی زۆری لەسەریان هەبووە و داهاتووی ئەوانی وێران کردووە و وتی: دەبێت داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو بونیادبنێین، هیوام وایە ئەم شۆڕشە داهاتوویەکی ئازاد و پارێزراو بۆ نەوەکانی داهاتوو دروست بکات.