"سیستمی گۆشەگیری کاریگەری لەسەر هەموو بوارەکان هەیە"

تەڤگەری ژنانی ئازاد-تەژەئە پانێڵێکی بە ناونیشانی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی" ڕێکخست و ڕازیە ئۆزتورک لە کۆبوونەوەکەدا وتی: وشەی گۆشەگیری ئێستا گەیشتووەتە ئاستی گۆشەگیرکردن.

ئیزمیر

 

بزووتنەوەی ژنانی ئازاد-تەژەئە لە ناوچەی بوجای ئیزمیر پانێلێکی لە دروشمی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی" ڕێکخست، پانکارت کە دروشمەکەی بە زمانی کوردی و تورکی لێ نووسرابوو لەگەڵ وێنەی دەنیز پۆیراز هەڵواسرابوون، جگە بورجوگوڵ چوبوک، پەرلەمانتاری ئیزمیری پارتی یەکسانی و دیموکراسی چەندین هاوڵاتی بەشدارییان کرد. پێش کۆبوونەوەکە، ژنان بە گۆرانییە کوردییەکان هەڵپەڕین و چەندین جار دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرزکرایەوە.

 

فاتمە دەمیرەر، ئەندامی لقی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی "OHD" و یەکێک لە پارێزەرانی نووسینگەی یاسای سەدە بەشداری لە پانێڵەکەدا کرد کە لەلایەن بورجوگوڵ چوبوک، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی سەرپەرشتی کرا.

 

لە سەرەتادا، فاتمە دەمیرەر ئاماژەی بەوەکرد، گۆشەگیری جۆرێکە لە ئەشکەنجە و وتی: "ئایا ئێمە تەنها لە زیندان و بنکەی پۆلیس ڕووبەڕووی گۆشەگیری دەبینەوە؟ گۆشەگیری دوورخستنەوەی گەلە لە کۆمەڵگە، گۆشەگیری جۆرێکە لە ئەشکەنجە.

 

"سیاسەتی گۆشەگیری کاریگەری لەسەر هەمووان هەیە"

ئەوەشی خستەڕوو ماوەی سێ ساڵه هیچ زانیاریەک له ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نییە وتیشی: سیستمێک هەیە لە دژی ئێمە جێبەجیدەکرێت، سیستمی گۆشەگیری کاریگەری لەسەر هەموو بوارەکان هەیە، ئێمە بە شێوەیەکی یاسایی ئەوە دەکەین کە لە تواناماندا بێت، بەڵام ئەمە تاکە کێشە نییە، هەروەها لایەنی کۆمەڵایەتی و ڕەوشتیش هەیە. بۆ ئێمە گرنگە کە دژی شکاندنی ئیرادەی خۆمان دەنگ بدەین.

 

"دەیانویست بەبێ ئۆجالان سیاسەت بکەن"

ڕازیە ئۆزتورک، پارێزەر لە نووسینگەی یاسای سەدە،  باسی پرۆسەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی کردو ڕایگەیاند کە پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالانیش لەو پرۆسەیەدا دەستگیرکراون و هیچ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پارێزەرەکان ئەنجام نەدراوە و عەبدوڵا ئۆجالان بەم دواییانە لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ لەگەڵ خێزانەکەی قسەی کردووە، بەڵام سەرەڕای ئەو بارودۆخە گۆشەگیرییە، پارادایمێکە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی تورکیا و دروستکردنی چارەسەر، هەرکات فشاریان کرد بەرخۆدانی خۆی بەردەوام کرد، ویستیان لە گەلی کوردی داببڕن و سیاسەتەکەی لاواز بکەن، هەروەها داوای شێوازێکی تایبەتی شەڕ کرا بۆ ئەوەی بەبێ ئۆجالان سیاسەتێک دروست بکرێت.

 

"لە ئێستادا سیستمی ئیمرالی بەسەر هەزاران زیندانیدا جێبەجێ دەکرێت"

ڕازیە ئۆزتورک وتی: ئەم یاسایە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵە دامەزراوە و گۆشەگیری کاریگەری لەسەر هەموو زیندانەکان هەیە، سیستەمی ئینفاز، کە بە واتای لە دەرەوەی یاسا سزادانە، لە کەسایەتی ئیمراڵیدا گەشەی پێدراوە و ئێستا بەسەر هەزاران زیندانیدا جێبەجێ دەکرێت، بێدەنگی بووە هۆی ئەوەی کە نایاسایی ببێتە سیستم و بەردەوام بێت، ئێستا وشەی "گۆشەگیری" گەیشتووەتە ئاستی گۆشەگیرکردن.

 

پانێڵەکە بە پرسیار و وەڵام کۆتایی هات.