ژنان پشتیوانیان لە گوڵتان کشاناک کرد

تولای هاتمئۆغولاری، هاوسەرۆکی پارتی دەم بە ناوی ژنانەوە قسەی کرد و ڕایگەیاند، تێکۆشانی گوڵتان کیشاناک تێکۆشانی ئەوانەو وتی: ئێمەی ژنان بۆ لەناوبردنی فاشیزم کاری هەرە گەورەی خۆمان دەکەین.

ناوەندی هەواڵ

 

تولای هاتمئۆغولاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل "پارتی دەم" نوێنەرانی پارتی دەم، دایکانی ئاشتی، بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان "HDK" بۆ گوتان کشاناک، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی شاری ئامەد کە پاراستنی کەیسی کۆبانێ دەکات، لەبەردەم کاەمپی زیندانی سنجان بەیاننامەیەکیان پێشکەش کرد.

 

"تێکۆشانی ژنان دادگایی دەکرێت، تێکۆشانی ئێمەیە"

لە سەرەتای بەیاننامەکەدا گولیەتەر ئاکتەپە، پارێزەر ئاماژەی بەوەکرد، وەک فێمینیست و ژنان لە سەرانسەری تورکیا هاتوون بۆ کامپی زیندانی سنجان و ڕایانگەیاندووە لەگەڵ گوڵتان کشاناک دەبن، وتی: گوڵتان کشاناک بە تۆمەتی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی ٨ی ئادارو ٢٥ی تشرینی دووەم دادگایی دەکرێت، تێکۆشانی ژنان دژی توندوتیژی پیاوان تێکۆشانی ئێمەیە، دەسەڵاتی دادوەری پیاوان بکوژانی ژنان دادگایی ناکات و ژنانی وەک گولتان کشاناک کە لەم ناوچەیەدا تێدەکۆشن دادگایی دەکرێن.

 

"کەیسی کۆبانێ کەیسێکی یاسایی نییە"

تولای هاتمئۆغولاری، هاوسەرۆکی پارتی دەم وتی: چەندین جار ئەوەمان ڕاگەیاندووە کە کەیسی کۆبانێ کەیسێکی یاسایی نییە، ئەمڕۆ گولتان کیشاناک نەیتوانی بەرگری لە خۆی بکات،ئەمڕۆ گوڵتان کیشاناک جارێکی دیکە وتی؛ شاندی ئێستای دادگا هیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ دادگاکانی سەردەمی ناڤین، ڕووبەڕووی شاندێکی دادگا دەبینەوە کە ڕاستەوخۆ پشتگیری کۆشکەکەیان کردووە و ئاگاداری ئەو پرسانە نین کە ئایا لەسەر بنەمای کەیسەکەیە یاخود نا.

 

"بۆ لەناوبردنی دەسەڵاتی فاشیستی کارەکانمان ئەنجام دەدەین"

تولای هاتمئۆغولاری لە کۆتاییدا ڕایگەیاند، گوڵتان کشاناک ٣٧ جار دادگایی کراوە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی ٨ی ئادارو ٢٥ی تشرینی دووەم، ئەمە لە هیچ شوێنێکی جیهاندا نەبیندراوە، تەنانەت لەو شوێنانەی کە پاشاکان بەڕێوەی دەبەن، بەڵام لە سەدەی ٢١دا لە دەوڵەتی یاسایی تورکیادا، سیستمی دادوەری وەک سیستمێکی هاندان کار دەکات، گوڵتان کشاناک ژنێکی کوردە، پێشەنگی تەڤگەری ژنانە، لە تێکۆشانی گەلی کورددا، ڕێگە بە تێگەیشتنی دەسەڵاتی پیاوان نادات و لە سیاسەتدا خەبات دەکات بۆ ئەوەی ژنان بە یەکسانی و ئازادانە هەڵسوکەوت بکەن، هەروەک گوڵتان کیشاناک دەڵێت " ئێمەی ژنان بۆ لەناوبردنی فاشیزم گەورەترین کاری خۆمان دەکەین" بەڵێ، ئێمە وەک ژنان گەورەترین کاری خۆمان دەکەین بە ڕووخاندنی دەسەڵاتی فاشیستیتان.

 

بەیاننامەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.