ڕۆزەرین چوکور لەسەر گۆڕەکەی بەبیرهێندرایەوە

ڕۆزەرین چوکوری تەمەن ١٦ ساڵ لە کاتی قەدەغەی هاتوچۆدا لە ناوچەی سور کوژرا و لە هەشتەمین ساڵیادیدا بەبیرهێندرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کاتی قەدەغەی هاتوچۆدا لە کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ ڕاگەیەندرابوو، لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦، ڕۆزەرین چوکوری تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن پاسەوانانی سوپای تورکیاوە کوژرا، لە هەشتەمین ساڵیادی کوشتنیدا لەسەر گۆڕەکەی لە گوندی هەریدان لە ناوچەی پیران لە ئامەد یادی کرایەوە، ئەندامانی خێزانەکەشی بەشدارییان کرد.

 

فەخریە چوکورو مستەفا چوکور، دایک و باوکی ڕۆزەرین چوکور، چوونە سەردانی گۆڕی کچەکەیان لە گوندی هەریدانە لە ناوچەی پیران، گوڵیان لەگەڵ خۆیان بردو نزایان کردو باوەشیان بە کێلی گۆڕەکەدا کرد، دایکی ڕۆزەرین ئاماژەی بەوەکرد، ٨ ساڵ لەمەوبەر کچەکەی نارد بۆ خوێندنگە، بەڵام دواتر هەواڵی گیان لەدەستدانی کچەکەی پێگەیشت.

 

"تۆ ڕۆیشتی و هەزاران ڕۆزەرین دروستبوون"

فەخریە چوکور وتی: خەونی کچەکەم ئەوە بوو کە ببێت بە پزیشک و خزمەتی گەلەکەی بکات، بەڵام ئەوان کوشتیان، هەشت ساڵە دەنگی تۆ لە ماڵەکەمدا نییە، کچەکەم "تیرۆریست" نەبوو، پێنووس و لێنووس لە دەستیدا بوو، تۆ شەهیدی کوردستانیت ڕۆزەرینی من، تۆ ڕۆیشتی و هەزاران ڕۆزەرین دروستبوون، شانازیت پێوە دەکەم، لەم جیهانەو لەو دنیاش دەست لە دۆزی تۆ بەرنادەم، تا ئەو کاتەی دایکت دەژی، دێتە سەردانی گۆڕەکەت، خواستی من ئەوەیە کە کاتێک گیان لەدەست دەدەم، با لە تەنیشت تۆوە بەخاکم بسپێرن.