ژنانی عەرەب لە شەنگال کۆمەڵکوژی پاریسیان بەبیرهێنایەوە

ئەنجومەنی ژنانی عەرەبی شەنگال لە یازدەهەمین ساڵیادی یەکەم کۆمەڵکوژی پاریس، ساکینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەزیان بەبیرهێنایەوە.

شەنگال

 

ئەنجومەنی ژنانی عەرەبی شەنگال یادی یازدەهەمین ساڵیادی یەکەم کۆمەڵکوژی پاریسیان کردەوە، ساکینە جانسیز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کە لە کۆمەڵکوژییەکەدا تیرۆر کران بەبیرهێنایەوە.

 

یادکردنەوەکە بە یەک خولەک ڕێزگرتن دەستیپێکرد وبە  سینەفزیۆنیک سەیری ژیان و خەباتی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز سێ پێشەنگی خەباتی ئازادی کرا.

 

دواتر فاتمە مستەفا، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی عەرەبی قسەی کردو وتی: ئەوانەی پێشەنگایەتییان کردین ئەو سێ پێشەنگە بوون، وەک ژنان دەبێت خاوەنداری لەم میراسە بکەین، هاوڕێ سارا یەکەم ژنە کە بەشداری لە تێکۆشانی ئازادیدا کرد، بۆ هەموو ژنان، ڕێگای ئازادی نیشان دا و ڕێگای بۆ ژنان کردەوە بۆ بەشداریکردن لە خەباتدا، وەک ژنان قەرزاری کارەکانی هاوڕێ ساراین، لەبەر ئەوە ئەرکی سەرەکیمان ئەوەیە کە خاوەنداری لە هاوڕێیانمان سارا، ڕۆناهی و ڕۆژبین بکەین.

 

"بوێری و ئازایەتیمان لە سارا وەرگرت"

یاز سالم، لە پێکهاتەی عەرەبی، کە لە یادکردنەوەکەدا ئامادە بوو، وتی: هاوڕێ سارا ژنێکی بەرخۆدێر بوو کە هەمیشە خۆی لەسەر ڕێگای خەبات و بەرخۆدان بنیاد نا، هەرگیز خۆی بەدەستەوە نەداو سەری بۆ دوژمن دانەنەواند.  

هەروەها زوهور ئەحمەد وتی: وەک ژنان، بوێرییەکی زۆرمان لە هاوڕێ سارا وەرگرت، بۆیە ڕۆیشتینە ناو خەباتەوە، سوپاسی هاوڕێ سارا دەکەین.