لە ئامەد کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا دادەمەزرێت

ژنانی ڕۆژنامەنووسی کورد کە لە ئامەد دەژین دژی پێشێلکردنی مافەکانی ژنانی ڕۆژنامەنووس، ئەو زمانە زاڵەی پیاوان کە لە میدیادا بەکاردێت و دژی لێدوانە زایەنپەرستییەکان، لە ٧ی تشرینی یەکەمدا کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا دادەمەزرێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٧ی تشرینی یەکەم، لە ساڵیادی گیان لەدەستدانی گوربەتەلی ئەرسۆز کە لە تورکیا بووە یەکەم ژن سەرنووسەری پەخشی گشتی بکات، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا " MKG" دادەمەزرێت.

 

پلاتفۆرمی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە میزۆپۆتامیا کە لە ٣ی ئایاری ٢٠١٧ دامەزراوە، ڕایگەیاند بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ژنانی ڕۆژنامەنووسەوە بکرێت، بۆ ئاشکراکردنی پێشێلکارییەکانی مافەکانی ڕۆژنامەنووسان کە ڕووبەڕووی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەبنەوە، هەروەها بۆ تێکۆشان دژی ئەو زمانە نێر و ڕەگەزپەرستەی کە لە میدیاکاندا بەکاردێت، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا دادەمەزرێندرێت.