فیگەن یوکسەکداغ: پێویستە خواستی گەل لە ئەنجومەندا نیشان بدرێت
فیگن یوکسکداغ تیشکی خستەسەر هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایارو ئاماژەی بەوەکرد پێویستە خواستی ڕاستەوخۆی گەل لەبەرچاو بگیرێت و وتی: ئەوانەی بەڵێنی "ئێمە پێکەوە دەیگۆڕین" دەدەن، دەبێت پەیوەست بن بەوەوە.
ناوەندی هەواڵ
فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی گشتی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە"، لە هەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی ٢٠١٥ و تشرینی دووەمی ٢٠١٥ بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرا، لە ئەنجومەنی ٢٥ و ٢٦ی ئەندامی پەرلەمان بووە، لەکاتی خەباتی سیاسیدا رووبەڕووی چەندین لێکۆڵینەوە بووەتەوە، لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە ماڵەکەی خۆیدا لە ئەنقەرە دەستگیرکراو لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٧، بەهۆی ئەو سزایەی بۆی بڕابووەوە ئەندامێتی لە پەرلەمان هەڵوەشێندرایەوە.
هەرچەندە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت بە دەستگیرکردنی فیگەن یوکسەکداغ ئاماژەی بە پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا "ECHR" کردووە، بەڵام هێشتا لە زیندانی جۆری یەکەمی کاندیرا ئێف زیندانی کراوە.
فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسەکەمانی دایەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ۱۴ی ئایار.
*پێش ڕۆژەڤی تورکیا، دەمانەوێت بزانین ئێوە چۆنن، دەتەوێت چی بڵێیت دەربارەی بارودۆخی زیندان و پێشێلکارییەکان؟
ئێمه باشین، لە بارودۆخێکدا کە بەهۆی بارودۆخی زیندانەکانەوە نیگەرانکەرن ئێمە هەوڵ دەدەین بەدوای پێشکەوتنە سیاسییەکاندا بگەڕێین تا ئەوپەڕی توانامان ، ئێمە دەمانەوێت ئێوە باش و تەندروست بن، هیچ گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە بارودۆخی زیندانەکاندا نییە، بەداخەوە ئەو زیانە گەورەیەی لە بوومەلەرزەکەدا بینیتان و ئازارەکانی بەردەوامن، کێشە و پێداویستییەکانی زیندانییەکانی خستە پلانی دووەم، ئێمە گەیشتووینەتە ئەو خاڵەی کە ناتوانین پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ و هێرشەکانی کە ئەنجام دەدرێن بکەینە ڕۆژەڤ، بێگومان ئەم ڕاستییەی لە زیندانەکاندا هەمیشە ڕۆژەڤە کێشەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە کە ناگۆڕێت.
"لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی زیندانەکان، بارودۆخی ژیانی مرۆڤیش لەناودەبرێت"
هەفتەیەک لەمەوبەر، بۆمان دەرکەوت کە ئەو ژنە زیندانییەی لە زیندانی تاکەکەسیدا دەستگیرکراوە خۆی کوشتووە، لە ماوەی ساڵێکدا ئەمە دووەم ڕووداوە، دەزانین کە لە زیندانەکانی دیکە دۆخێکی دژوارتر هەیە، لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ئەو زیندانانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی سیاسییەوە دروستکراون، بارودۆخی ژیانی مرۆڤ لەناودەچێت، هەروەها کێشەی زیندانییە نەخۆشەکان دەبێتە تراژیدیایەکی مرۆیی، هەروەها هێرشێکی سیاسی نائەخلاقیە، ئەو زیندانییە سیاسییانەی کە کاتی ئازادکردنیان هاتووە ئازاد نەکراون، زیندانییان هەن کە ٣٠ ساڵەکەیان تەواو کردووە و ڕووبەڕووی هێرشی "زیندانی تا مردن" دەبنەوە، بە دڵنیاییەوە، ئێمە بەردەوام دەبین لە ژیانی خۆمان بەو هێز و ورەیەی کە زیندانەکان شوێنی بەرخۆدانن، هەرچەندە دەزانین شوێنی دڕندەیی و ئەشکەنجەدانە.
"هەڵبژاردنی گشتی 2023 هەڵبژاردنی ڕۆیشتنی حکومەتە"
*هەڵبژاردن نزیک دەبێتەوە و بە پڕۆسەیەکی مێژوویی ناودەبرێت، چۆن ئەم پرۆسەیە دەخوێنیتەوە، بەتایبەتی لەگەڵ بوومەلەرزە گەورەکە؟ مانای ئەم هەڵبژاردنە بۆ خەڵکی تورکیا چییە؟
هەڵبژاردنی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ هەڵبژاردنی ڕۆیشتنی حکومەتە کە وێران بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە گەلەکەمانەوە نییە جگە لە مردن و وێرانکاری، بەڵام بەداخەوە، کاتێک ئەوان دەڕۆن، زۆرێک لە وێرانکارییەکان لە دواوە جێدەهێڵن، ئازار و مردنێکی زۆریان دروست کرد، هەموو تورکیا دەزانێت کە زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستنەداوە، ئەوان بەهۆی ئەو حکومەتە سیاسییەوە گیانیان لەدەستدا کە گرنگی بە ڕزگارکردنی خەڵک نەدەدا، گەلی ئێمە بۆ بوون و نەبوون تێدەکۆشن، چیتر هیچ هەنگاوێکی هەڵبژاردنی ئاکەپە و هاوپەیمانی جمهور ناتوانێت ئەو ڕاستییە بگۆڕێت کە لە دۆخێکی وێرانکەردا هاتووەتە ئەم وڵاتە.
لەم پرۆسەیەدا لەگەڵ قووڵبوونەوەی حکومەتی سیاسی لە هاوپەیمانێتی تاریکی پیس و دوژمنایەتی بەرامبەر بە ژنان و کورد و کرێکاران، تۆوی یەکگرتوویی و پاراستنی ژیانی یەکسان لە دڵی گەلانی چەوساوەدا چاندرا، ئەم تۆوە زیاتر و زیاتر بڵاو دەبێتەوە وەک هۆشیاری و کرداری سەردەمی نوێ، ئەو خەباتە دیموکراسییەی کە گەلەکەمان لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا هەڵیدەبژێرن، ئەم بوارە فراوان دەکات.
هەڵبژاردنی گشتی ٢٠٢٣ دەبێتە قۆناغی کۆتایی پڕۆسەی لەدەستدان و کشانەوەی حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە، لەم ساڵانەی دواییدا، ئەم دەسەڵاتەی لەسەر هێزی سیاسی و فاشیزمی بونیاد نراوە بەردەوام بووە، ئەوان ئێستا گەیشتوونەتە ئاستی کۆتایی چەوسانەوە و ساختەکاری سیاسی، لە ڕووی ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتیک و مافەکانمانەوە، ئەگەری یەکگرتوویی هێزەکان و سەرکەوتنی هێڵی بەرخۆدان زیادی کردووە، ئێمە لە سەردەمێکی گرنگ و مێژووییداین کە پێویستە چەمکی لەدەستدان لە ژیانمان بسڕینەوە، ئەگەر دەسەڵاتی کۆشک لانەچێت، ئەوا تورکیا ڕووبەڕووی وێرانکارییەک دەبێتەوە کە لە بوومەلەرزەکە گەورەترە، بۆ ئەوەی ئەم ئەگەرە بۆ هەمووان نەهێڵین، پێویستە بە هەموو هێز و جەستەمانەوە بجوڵێین.
* لە دۆسیەی دەستگیرکردنی هەدەپەدا، داواکارییەکان بۆ دواخستن ڕەتکرایەوە، سەرەڕای ئەم سیاسەتی فشارە، وەک سیاسەتمەدارێک کە چەندین ساڵە زیندانی کراویت چۆن هەڵسەنگاندن بۆ حیزبەکەتان دەکەن وەک پارتێکی گەورە ؟
حکومەت هەڵمەتی هەڵبژاردنی خۆی لە دژی هەدەپە ئەنجام دەدات، ئەمە بارودۆخێکی نوێ نییە، لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨-٢٠١٩دا، لەسەر زەمینەی دوژمنایەتی توندی هەدەپە دامەزرا، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە ناتوانێت بەبێ دژایەتی هەدەپە پڕوپاگاندەی هەڵبژاردن بڵاو بکاتەوە، گرژییەکی جددی هەیە ئەو ئارگیومێنتی دیموکراتییانەی نییە بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوەی خۆی و توانای دابینکردنی خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی یان دەنگدەرانی، چەندین ساڵە هەوڵدەدەن هەدەپە و ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتیک بە تیرۆریست ڕابگەیەنن. لە هەمان کاتدا، ئەوان هەمیشە لە هەدەپە دەترسان، کە هێزی شۆڕشگێڕی-دیموکراتیک و دەسەڵاتی کۆمەڵایەتی ڕەوای هەیە و خۆی دامەزراندووە، هەروەها دەزانن کە هێزی یەکلاکەرەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ حکومەت هەدەپەیە، بۆیە هێرشەکان و جووڵە پیلانگێڕییەکانی زیاد دەکات، "دەوڵەتی بەهێز" دەسەڵاتی کۆشک لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی-پۆلیس بۆ نیشاندانی دەسەڵاتەکەی هیچی دیکەی نییە، لە کاتی بوومەلەرزەکەدا، ئەم هێڵەی جیابوونەوە زیاتر دەرکەوت.
"ئێمە لە دژی دەسەڵات هێزێکی سیاسی و تێکۆشەرین"
بۆ ئێمە، لە بنەڕەتدا هیچ بارودۆخێک نییە کە بگۆڕێت، ئێمە لە هەموو قۆناغەکانی کاری سیاسیدا لەژێر هێرشی قورسدا کار دەکەین، بەتایبەتی لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا. جارێکی دیکە، پێش ئەوەی ماوەی هەڵبژاردن کەم بکرێتەوە، ئەندامانی هەدەپە و بەڕێوەبەرانی جێبەجێکار دەستگیر دەکرێن، منداڵانی کورد ئەشکەنجە دەدرێن، سیاسەتی دیموکراتیک ناتوانێت سوود لە ماف و دەرفەتی هەڵبژاردن وەربگرێت، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە ماوەیەکی زۆرە بە هێرشکردنە سەر سەر سیاسەتی دیموکراتیک هەوڵی لەناوبردنی خواستی گەل دەدات، دەبینین کە دانانی قەیومەکان و ڕفاندنی هەزاران سیاسەتمەداری کورد و هەدەپە تا ڕادەیەک قووڵتر دەبێتەوە. لەم بارودۆخەدا ڕوون و ئاشکرایە کە ئەگەر حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، ئەوا وڵاتەکە لە کارەساتدا دەبێت، ئێمە هێزێکی سیاسین لە دژی ئەم هێزە بەرخۆدانمان زیاتت کردووەو توانیومانە بەردەوام بین لە خەبات.
* دوای هەڵبژاردنەکان چی دەبێت و چی بەڵێنێک بە خەڵکی تورکیا دراوە، هەدەپە ڕایگەیاند هیچ کاندیدێک دیاری ناکات، ئەم هەڵوێستەی هەدەپە بۆچی گرنگە؟ ئێوە چی دەڵێن دەربارەی ستراتیژی هەدەپە؟
دیارینەکردنی هەدەپە لە خۆ کاندیدکردن بۆ سەرۆکایەتی گرنگە لە ڕووی هەڵبژاردنەوە لە خولی یەکەمدا، دەتوانین بڵێین کە داواکاری بۆ جێهێشتنی ئەردۆغان و حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە، کە بۆ زۆربەی خەڵکی تورکیا زۆر گرنگە، لەم بڕیارەدا کاریگەر بوو، جگە لەو، هیچ کەسێک ناتوانێت بەرگەی مانەوەی حکومەتی ئێستا بگرێت بۆ ڕۆژێکی تر لە دەسەڵاتدا، هەتا ئێستا هەدەپە بوێرترین تێکۆشانی شەڕی دژی دەسەڵات ئەنجام داوە، لە لایەکەوە، ئەمە پەیوەندییەکەیە بە هێڵی تێکۆشانەکەیەوە.
لە لایەکی ترەوە، هەڵوێستی ئەو لەسەر هەدەپە بە پشتیوانی پاسیڤ بۆ بەهێزترین کاندید لە دژی ئەردۆغان کڵچدار ئۆغڵو کەم نابێتەوە ، بە پێچەوانەوە، ڕۆڵی سەرەکی ئەوەیە کە خەبات بۆ بەرنامەیەکی سیاسی دیموکراسی لە ناو و تۆڕی هەڵبژاردن زیاتر بکات، لێرەدا ڕۆڵی ڕەخنەگرانەی HDP دێتە بەرچاو، پێویستە جارێکی دیکە و بە توندی لەسەر ڕێگای سێیەم بوەستین و ناوەندی شۆڕشگێڕی دیموکراتیکی تورکیا بەهێز بکەین.
خاڵی سەرەکی ئەم ستراتیژییە لەژێر ناوی داهاتووی چەپی سەوز بۆ سەرکەوتنە لە هەڵبژرادنەکان، بزووتنەوەی بنەڕەتی و ڕێکخراوەیی دەگاتە ئاستێکی زۆر بەهێزتر لە پەرلەمان، لە ئێستادا، لە دەرەوەی خواستی ئێمە، بەرنامەی سیاسی سەربەخۆمان هیچ بەڵێنێکی نەداوە، لەبەر ئەم هۆکارە، زۆر گرنگە کە هەدەپە هێزی خۆی لە هەڵبژاردنەکاندا کۆبکاتەوە و ئەم دەسەڵاتە بکات بە فاکتەری گۆڕانی دیموکراتیک.
هاوپەیمانی کاروئازادی چۆن ڕۆڵ دەبینن؟ چ بەڵێنێک بە خەڵک دەدرێت؟ چۆن لیستی جیاواز کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی ئەم پڕۆسەیە هەیە؟
کاتێک کار و ئازادی ئامانجی دروستکردنی خۆی پێناسە دەکات، بەڵێنی گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە دەدات بەو شێوەیەی کە پێناسەی دەکات و ئامانجی دامەزراندنی خۆی دیاری دەکات، زۆربەی کات هەموو بەشەکانی ئۆپۆزسیۆن بە داوای گۆڕانکاریەوە سەریان هەڵداوە، بەڵام ئەمە کێشێکی قورسە لە دەرچوونی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە، دەزانین کە بە بەرنامەیەکی دیموکراتیکتر، پۆپۆلیستەکان، کرێکاران، ئازادی ژنان، دەکرێت کێشە قووڵەکانی وڵات چارەسەر بکرێن، هاوپەیمانی کارو ئازادی بەم بەڵێنەوە دەرکەوت، لە هەمان کاتدا، ئەو پاڵێوراوێک بوو بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکی زۆر ڕەخنەگرانە بە دڵنیاییەوە، چاوەڕوانی هەڵوێست و کردارێکی یەکگرتوو بۆ پڕکردنەوەی ئەم داواکارییە گەورانە زۆر بەرزە، ئێمە هیوادارین و داوا دەکەین کە هاوپەیمانێتییەکە بەگوێرەی ئەم قورسایی و چاوەڕوانییە مێژووییە خاوەن هەوڵویست بێت، لیستێکی جیاواز شێوازێکە کە لە هەلومەرجی سیاسی ئێستادا پەسەند ناکرێت. لەم بارەیەوە، پێویستە هیوا و داواکارییەکانی دەنگدەران لەبەرچاو بگیرێن، بەرزکردنەوەی خواستی ڕاستەوخۆی خەڵک بۆ پەرلەمان بۆ دەنگدان دەبێت وەک سەرەتایەک سەیر بکرێت. لە هەمووی گرنگتر ئەو کەسانەی کە بەڵێنیان داوە کە "ئێمە پێکەوە گۆڕانکاری دەکەین" دەبێت پابەند بن بەوەوە و بەشداری لە لیستی یەکگرتوودا بکەن.
* هەڵوێستی دەنگدەرانی کورد چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
لەم پرڕۆسەی هەڵبژاردنەدا، ئێمە شایەتحاڵی ئەو ڕێگایانە بووین کە دەنگدەرانی کورد بە شێوەیەکی هەڵە و نادادپەروەرانە ئامڕازکراون، هەروەها ئەم هەژمار و پڕۆژانە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا گەشەیان پێدرا، بەڵام دەبینین ئەم ڕەوتە لە حکومەتەوە بۆ ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٣دا فراوان بووە.
هەروەک لەم دواییانەدا دەرکەوت، مەیدانەکانی نەورۆز، زیندووترین و داینامیکیترین بەشی کۆمەڵگەی تورکیا کە سوورن لەسەر ئاشتی و دیموکراسی و باجی زۆریان بۆ داوە گەلی کوردن، ئەم کەسانە شایەنی چارەسەرکردنی برینەکانیانن، و ڕێگایەکی سیاسی دوور لە بیرکردنەوەی "یان تۆ دژی منیت یان تۆ ناچاری منیت." هیچ شتێک نییە کە حکومەت پێشکەشی کوردەکانی بکات.